دووشەممه - 16ی رەزبەری 2724

کۆی دەنگەکان

1

خله‌‌ ده‌رزی‌

خدر قادری ناسراو به‌ "خلە دەرزی" له‌دایكبووی‌ 1295ی‌ هه‌تاوی‌ له‌ ناوچه‌ی‌ ئالانی‌ سه‌رده‌شت له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان.

خوێنده‌واری‌ نیه‌‌و بۆ هیچ هونه‌رێكیش ده‌وره‌ی‌ نه‌دیتووه‌، به‌ڵام مامۆستای‌ به‌یت‌و حه‌یرانه‌. هه‌روها شاره‌زای‌ شمشاڵیشه‌.

بۆ ده‌یان رێوڕه‌سمی‌ فه‌رمی‌‌و نافه‌رمی‌ بانگهێشت كراوه‌‌و هونه‌ری‌ ده‌نگی‌ پێشكه‌ش به‌ هه‌وادارنی‌ كردووه‌. هه‌روه‌ها ده‌یان كاسێت‌و سی‌ دی‌ تۆمار كراوی‌ هه‌یه‌.

ناوبانگه‌كه‌ی‌ له‌ كوردستان چۆته‌ ده‌ر‌و له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات له‌ فستیڤاڵ‌‌و كۆنسێرته‌كان به‌شداری‌ ده‌كا.

له‌ ده‌یان رێوڕه‌سم‌و فستیڤاڵیش رێزی‌ لێ‌ گیراوه‌‌و ده‌یان خه‌ڵاتی‌ پێ‌ دراوه‌.

ته‌مه‌نی‌ رۆشتۆته‌ سه‌ر‌و سه‌ره‌ڕای‌ پیری‌‌و گرفتی‌ ماڵیش به‌رده‌وامه‌ له‌ هونه‌ره‌كه‌ی‌.

ساڵی‌ 1396ی‌ هه‌تاوی‌ به‌هۆی‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ‌ ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ كرا‌و چاره‌سه‌ری‌ پزیشكی‌ وه‌رگرتووه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌