یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

یەڵدا عەبباسی

یەڵدا عەبباسی لە ساڵی‌ 1987 لە شاری شیرڤانی خوراسانی باکوور له‌ ئێران لەدایک بووە.

گۆرانیبێژ و مۆسیقاژەنێکی کوردی لەدایکبووی خوراسانە. زیاتر له‌ 100 له‌مه‌وپێش باوباپیرانی‌ به‌زۆر كۆچیان پێ‌ كراوه‌ بۆ ئه‌و ناوچه‌.

لە تەمەنی یازدە ساڵیدا دووتارژەنی دەست پێکرد. فاتمە ئیسمائیلیان، دایکی یەڵدا، ناسراو بە گوڵچیھرە لە ھونەرمەندانی ڕادیۆ تەلەڤیزیۆنی پێش شۆڕشی گه‌لانی‌ ئێران بوو. دایکی ڕۆڵێکی گرینگی ھەبووە لە سەرکەوتنیدا و بەردەوام پشتگیری لێ کردووە.

 لە ساڵی 1991 یەکەم ئەزموونی مۆسیقای یەڵداش ھەر لە تەمەنی چوارساڵیدا لە شانۆیەکی موزیکاڵ لە گرووپەکەی دایکیدا بوو و لەوێدا لە ڕۆڵی پوورە بەرسوورکە بە فارسی خالە سوسکە گۆرانی دەوت.

یەکەم ئەلبومی یەڵدا عەبباسی بەناوی کووات واتە با لە ساڵی 2010 لەگەڵ ھونەرمەند موحسێن میرزادە بڵاو کردەوە و دەنگی خۆی بە جیھان ناساند.

یەڵدا عەبباسی تا ئێستا چه‌ندین ئه‌لبۆم ‌و گۆرانی‌ بڵاو كردۆته‌وه‌.

یه‌ڵدا تا ئێستا له‌گه‌ڵ‌  چه‌ندين گرووپی‌ مووزیك كاری‌ كردووه‌‌و هه‌روه‌ها له‌ فیلمیش رۆڵی‌ گێڕاوه‌.

له‌ ده‌یان كۆنسێرت له‌ نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات به‌شداری‌ كردووه‌‌و چه‌ندین خه‌ڵاتی‌ نێوخۆیی‌‌و بیانی‌ وه‌رگرتووه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌