چوارشەممه - 12ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

2

زەکەریا عەبدوڵڵا

زەکەریا عەبدوڵڵا له‌ گەڕەکی تەیراوەی شاری ھەولێر لەدایکبووە.

لە ساڵی 1993 کۆچی کرد بۆ سوید و کاری مۆسیقای دەست پێ کرد، ھەر لەوێ دەستی بە ژەنینی کیبۆرد کرد لەگەڵ سترانبێژانی ناوداری کورد، لە ساڵی 1998 یەکەم ئەلبومی خۆی بە ناوی تۆ ھاتی بڵاوکردەوە و بوو بە سەکۆیەکی پەڕینەوە بۆ ناو دونیای مۆسیقا و توانی ناوی خۆی لەوێدا دیاری بکات.

لە ساڵی 1999 دووەمین ئەلبومی بەناوی بگەڕێوە بڵاوکردەوە، پاشان پەرەی بە کارەکانی دا و بە ھۆی بڵاوکردنەوەی ئەلبومی بگەڕێوە لە ساڵی 2000ـدا لایەنگری زیاتری پەیداکرد. ھەر لەوە بە دواوە گەشەسەندن و پێشکەوتنی بەردەوامی ھەبووە تا ئەو ڕادەیە کە ھەموو کات بەئاسانی دەیتوانی لایەنگرانی زۆر لە دەوری خۆی کۆ بکاتەوە.

تا ئێستا چه‌ندین ئه‌ڵبۆمی‌ بڵاو كردۆته‌وه‌.

ئەلبومی "تیلیناز" ی لە ساڵی 2004 بڵاوکردەوە کە سێ میلیۆن کۆپی لێ بڵاوکرایەوە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌