کۆی دەنگەکان
0
زانا مه‌حموود هه‌ژار
زانا مه‌حموود هه‌ژار ساڵی 1966 له شاری سلێمانی له باشووری كوردستان له‌دایك بووه.
ده‌رچووی په‌یمانگای ته‌كنیكی موسڵه.
له ساڵی 1977 یه‌كه‌م خولی مووزیكی بینیوه.
له ساڵی 1977 تائێستا له تیپی مووزیكی منداڵان و لاوانی نه‌ورۆز، پاشان ئه‌ندامی تیپی مووزیكی سلێمانییه.
ئامێرژه‌نی كهمانهو له زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی تیپی مووزیكی منداڵان، تیپی مووزیكی سلێمانی، تیپی مووزیكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری سلێمانی، تیپی هونه‌ری میللی نه‌ته‌وه‌یی كاریكردووه.
له لاوێتییه‌وه تاوه‌كو ئێستا له‌بواری په‌روه‌رده‌ی فێركردنی مووزیك به‌رده‌وامه.
له بواری رێكخراوه‌ییدا رۆژانی هه‌ینی 1983 ـ 1991 و دواتر تا 2010 له یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندان و سه‌ندیكا كاری كردووه، ئێستاش ئه‌ندامی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانه.
له‌بواری ئاواز‌و ئاماده‌كردندا به‌رهه‌می زۆری به‌ئه‌نجامگه‌یاندووه.
له تیپی هونه‌ری میللی نه‌ته‌وه‌یی سلێمانی زياتر له 13 تابلۆی داناوه.
سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌رییه له یه‌كه‌ی چالاكی هونه‌ری رۆژئاوا‌و سلێمانی.