دووشەممه - 10ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

زیاد ئەسعەد

زیاد ئەسعەد لەدایکبووی 1966 لە شاری هەولێر له‌ باشووری‌ كوردستان لە دایکبووە.

گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و هۆنراوەنووسی ناسراوی کوردە.

لە ساڵی 1983 بە گۆرانی دوعادەکەم دەستی کردووە بە گۆرانی و یەکەم کاسێتی لە ساڵی 1988 بڵاو کردۆته‌وه‌.

لە ساڵانی نەوەدەکانیش چووەتە ئەورووپا و تاوەکوو ئێستا نەگەڕاوەتەوە ھەرێمی کوردستان، تێکست و ئاوازی گۆرانی بۆ چەندین ھونەرمەندی کورد نوسیوە، ھەروەھا لە ساڵی 2003ـدا دوایین بەرھەمی خۆی بڵاو کردووەتەوە.

ساڵانێكی‌ زۆره‌ جگە لەوەی ھیچ بەرھەمێکی نوێی بڵاو نەکردووەتەوە، ھاوکات ھیچ دەرکەوتنێکیشی نەبووە و ھیچ وێنەیەکیشی بڵاو نەکراوەتەوە، لەو ماوەیەدا تەنیا تێکست و ئاوازی گۆرانی بۆ چەند گۆرانیبێژێک ئامادە کردووە.

خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، بە یەکێک لە ھونەرمەندە بە ئەزموون و بەناوبانگەکانی کورد دادەنرێ.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌