هەینی - 31ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

79

عەبدوللەتیف سەلەفی

عەبدوللەتیف ئەحمەد موستەفا كوڕی‌ عەبدولحەق، ناسراو به عەبدوللەتیف سەلەفی لە باشووری‌ كوردستان ساڵی 1969 لەدایکبووە.

بە یەکێ لە ڕابەرانی مەنھەجی سەلەفی کوردستان دائەنرێ.

لە پاش تەواو کردنی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی ئامادەیی لە بەشی عەرەبی لە زانکۆی موستەنسریە لە شاری بەغدا وەرگیراوە. پاشان لە دوای تەواو کردنی خوێندنی زانکۆ لە ساڵی 1992 بە پیشەی مامۆستا لە دوا ناوەندی چوارقوڕنە دادەمەزرێت.

پاش ماوەیەک وڵات بەجێ دەھێڵێت و سەردانی کۆمەڵێک لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات بۆ خوێندن و فێربوونی زانستی شەرعی.

له‌ كوردستان له‌ زنجیرە بەرنامەیه‌ك له‌ ته‌له‌ڤزیۆنێكی‌ باشووری‌ كوردستان ده‌ركه‌وت‌و مامۆستای‌ مزگه‌وتێكيشه‌ له‌ سلێمانی‌.

هه‌ڵسوكه‌وت‌و وته‌كانی‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی‌ زۆری‌ هه‌یه‌‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌