شەممه - 1ی بەفرانباری 2724

کۆی دەنگەکان

3

‌عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی

 عەلی‌ محێدین قەرەداغی‌ ناسراو به‌ عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی ساڵی‌ 1949 له‌ شارۆچكه‌ی‌ قه‌ره‌داغی‌ شاری‌ سلێمانی له‌‌ باشووری‌ كوردستان‌ لە بنەماڵەیەکی‌ ئایینی‌ له‌دایك بووه‌.

عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی هەر له‌ قه‌ره‌داغ فێری خوێندنی قورئان بووە پاشان چۆته‌ شاری سلێمانی‌ بۆ تەواوکردنی‌ زانستە شەرعییەکان.

دەرچووی‌ پەیمانگای‌ ئیسلامیە لە ساڵی 1965

بەکالۆریۆس لە شەریعەی‌ ئیسلامی لە بەغداد ساڵی 1975

ماستەر لە فیقهی بەراوردکاری‌ لە کۆلێجی شەریعەو یاسا زانکۆی ئەزهەری‌ شاری‌ قاهیره‌ پێته‌ختی‌ وڵاتی‌ میسر لەساڵی 1980

له‌ ساڵی‌ 1985 دکتۆرا لە شەریعەو یاسا له‌ زانکۆی ئەزهەر به‌ده‌ست دێنێ‌.

عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی ئەمینداری‌ گشتی یەکێتی جیهانی‌ زانایانی‌ مسوڵمانه.

 مامۆستاو سەرۆک بەشی فیقهـ و ئوسوول لەکۆلێجی شەریعە و یاسا و دیراساتی‌ ئیسلامی لەزانکۆی‌ قەتەر.

 سەرۆکی ئەنجومەنی‌ ئەمیندارێتی زانکۆی گەشە پێدانی‌ مرۆییە لە باشووری‌ کوردستان.

 سەرۆکی رابیتەی‌ ئیسلامی کوردە.

 سەرۆک یان ئەندامی‌ جێ بەجێ کردنە لە کۆمەڵێک دەستەی‌ فەتوا و چاودێری شەرعی لە کۆمەڵێک بانکی ئیسلامی و کۆمپانیای‌ دڵنیایی ئیسلامی‌ لە ناو قەتەر لەوانەش کۆمپانیای ئیسلامی قەتەر بۆ دڵنیایی لە دەرەوەی‌ قەتەریش وەک بانکی دوبەی‌ ئیسلامی و بانکی وەربەرهێنان لەقەتەر، یەکەمین لە وەبەرهێناندا لە کوەیت .

هه‌روه‌ها ئه‌ندامه‌ له‌ چه‌ندین ئەنجومەن و لیژنەو کۆمەڵە

له‌ ده‌یان كۆنگره‌‌و کۆنگرەو کۆڕی‌ زانستی‌ به‌ وتار‌و بابه‌ته‌وه‌ به‌شداری‌ كردووه‌.

زیاتر له‌ 100 توێژینه‌وه‌ی‌ به‌ زمانه‌كانی‌ كوردی‌‌و عه‌ره‌بی‌ هه‌یه‌

نووسه‌ری‌ زیاتر له‌ 40 كتێبه‌ به‌ زمانه‌كانی‌ كوردی‌‌و عه‌ره‌بی‌

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌