شەممه - 1ی بەفرانباری 2724

کۆی دەنگەکان

4

ئایەتوڵڵا مەردۆخ

شێخ محەمەد مەردۆخ ناسراوە بە ئایەتوڵڵا مەردۆخ لە ساڵی 1880 لە گوندی نەوەڕەی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەدایك بووە.

مامۆستای ئایینی و وتارخوێنی یەكێك لە مزگەوتەكانی سنە بووە و جیا لەوەش نووسەر و شاعێر و مێژووناس، فەیلەسووف، كەسایەتی ئایینی و زانایەکی پایەبەرز‌و و خاوەن بیروڕای دینی خۆی‌ بوو.

شێخ محەمەد مەردۆخی لە بنەماڵەی شێخە مەردۆخییەكانن كە لە سەدەی 14ی زایینیدا لە ناوچەی مەردۆخی شامەوە هاتوون بۆ ناوچەی هەورامان.

 تەمەنی شێخ محەمەد مەردۆخی تەنیا 12 ساڵانە كاتێك شێخ عەبدولموئمینی باوكی كە وتارخوێنی هەینی سنە بووە كۆچی دوایی دەكات و هەر لەو تەمەنەدا دەكرێت بە وتارخوێنی سنە و لە شوێنی باوكی وتارەكانی هەینی لە سنە پێشكەش دەكات.

ئەو پێ وا بوو بۆ هەر گرفتێکی دینی دەبێت لە قورئان کەڵك وەر بگیرێت ولەکتێبی شنەبای رزگاری تەفسیرو ئیجتهادو فتوا رەد دەکاتەوەو لە چوار ئیمامی ئەهلی سۆنەت رەخنەێ توند دەگرێت و دەڵێت هەمویان بەهەڵەداچوگن خاوەنی دەیان بەرهەمە و بەداخەوە ئەوجۆرە واپیویستە نەناسراوە چونکە زۆربەی مەلاکانی سەردەمی خوی و تائێستاش دژایەتی توندیان لەگەڵدا هەیە بۆیە زۆر لەسەڕی نەنووسراوه زۆربەی نوسراوەکانی قاچاخن و بوونیان لەلای کەسانێکەو لەڕوانگەی یاسای دەوڵەتیەو سزای هەیه. زانیاری زمانی ئینگلیزی‌ و عەرەبی هەبووه له تەمەنی 30 ساڵیدا دەستی کردوە بە نووسێنی مێژو و ئەدب و 115 بەرهەمی بڵاوکراوەتەوە لەوانە 60 کتێب و یەكێك له گرنگترین کتێبه‌كانی‌ مێژووی‌ کورد و کوردستانی نوێیه.

ئایەتوڵڵا مەردۆخ یەک لە کەسایەتییە پایەبەرزە دینییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە بیروباوەڕ و ڕوانگە ئاینییەکانی جێگەی سەرنجی هەموو لایەکەن و تاقە کەسە لەناو کورد سەعات و ڕۆژ و مانگی کۆچی دوایی خۆی گوتووە و ڕاست لەو کاتەدا کۆچی دوایی کردووە.

ئایەتوڵڵا مەردۆخی لە تەمەنی 98 ساڵیدا لە ساڵی 1975 هەر لە شاری سنە كۆچی دوایی كردووە و لە ئاوایی نەوەڕەی سنە نێژراوە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌