شەممه - 1ی بەفرانباری 2724

کۆی دەنگەکان

4

حاجی‌ كاروان

كه‌نعان نه‌جمه‌ددین ئه‌حمه‌د ناسراو به‌ حاجی‌ كاروان ساڵی‌ 1970 له‌ شاری‌ كه‌ركووك له‌دایك بووه‌.

ده‌رچووی‌ ئاماده‌یی‌ بازرگانی‌.

لە ساڵی 1992 ھاتە ھەولێر لە ڕابیتە‌ی ئیسلامی کورد دەست بەچالاکییەکانی دەکات، لە 1994 حاجی کاروان بەیاریدەدەری چەندین کەسی تر ڕادیۆی دەنگی یەکگرتوویان دامەزراند، لە ساڵی 1997 بووەتە بەڕێوبەری ھەمان ڕادیۆ، لە ساڵی 1999 سەردانی ئەورووپا دەکات لەوێوە کاری بانگەوازخوازی ئەو دەست پێدەکات و لە ساڵی 2003 گەڕایەوە كورستان.

له‌ خولی‌ چواره‌می‌ پارلمانی‌ كوردستان له‌سه‌ر لیستی‌ یەکگرتووی ئیسلامیی کورستان بوو به‌ ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مان.

ئه‌ندامی‌ رابیته‌ی‌ ئیسلامی‌ كوردی‌، ئه‌ندامی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی‌ یه‌كگرتوو، خاوه‌ن ئیمتیازی‌ گۆڤاری‌ به‌خته‌وه‌ری‌، سه‌رۆكی‌ رێكخراوی‌ رۆشنبیری‌ و خێرخوازی‌ به‌خته‌وه‌ری‌.

بانگخواز له‌بواری‌ بانگه‌وازی‌ ئیسلامی‌ و چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ گه‌نجان و خێزان.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌