چوارشەممه - 5ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

3

مەلا بەشیر

بەشیر خەلیل تۆفیق حەداد ناسراو به‌ مه‌لا به‌شیر له‌دایكبووی‌ 1956له‌ هه‌ولێر

دکتۆرای‌ هه‌یه‌ لە شەریعەت و ھزری ئیسلامی

مامۆستا و وتاربێژ و سیاسەتمەداره‌. لە 1996 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەست ھێناوە لە زمانی عەرەبی زانکۆی سەلاحەددین ھەولێر، دواتر ماستەری خوێندووە لە فەلسەفە و شەریعەت و ھزری ئیسلامی، ھەروەھا ھەڵگری ڕێپێدانی زانستی ئیسلامییە لە زانستەکانی وتاردان، وەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و کوردستان ھەڵبژێردراوە لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان

ماوه‌یه‌كیش جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بووه‌.

وەک مامۆستا و وانەبێژ لە پەیمانگا و زانکۆکانی کوردستان کاری کردووە. ساڵانێكی‌ زۆر کاری وتاربێژی و بانگەشەی ئیسلامی کردووە لە مزگەوتەکانی ھەولێر، ھەروەھا وەک سەرۆکی بەشی زمانی عەرەبی دامەزراوە لە پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایان دواتر بۆتە ڕاگری پەیمانگای کوردستان بۆ وتاربێژی و ئەندامی بۆردی ڕاوێژکاری باڵا لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان بووه‌ دواتر بۆتە سەرۆکی لێژنەی ئەوقاف.

ئەندامی یەکێتی زانایانی ئاینی کوردستانە.

له‌ ساڵی 2016ه‌وه‌ تائێستا ئه‌ندامی بۆردی باڵای راوێژكاریی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان و له‌ ساڵی 2013ـه‌شه‌وه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وردبینی چاودێریی شه‌رعی بانكی جیهانی ئیسلامییه‌. له‌ ساڵی 2009 ـ 2013 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بووه‌، هاوكات ئه‌ندامی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی و یه‌كێتی مامۆستایان و یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانیشه‌.

لە ھەڵبژاردنەکەی 2018 توانی کورسییەک لە پەرلەمانی عێراقی مسۆگەربکات و يوو به‌ جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بناسه‌

چەندین لێکۆلینەوەی بواری ئاینی ھەیە لەگەڵ سێ پەرتوک و چەندین بەرھەمی تر.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌