دووشەممه - 6ی پووشپەڕی 2722

کۆی دەنگەکان

6

مه‌لا هه‌ڵۆ

هه‌ڵۆ حه‌مه‌ ره‌شید ناسراو به‌ مەلا هەڵۆ ، مامۆستایه‌كی‌ ئایینیه‌ له‌ باشووری‌ كوردستان.

له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی‌ ئاسایی‌ له‌ باشووری‌ كوردستان له‌دایك بووه‌.

له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌گه‌ڵ‌ خوێندن كێشه‌ی‌ هه‌بووه‌ به‌ڵام دوای‌ چه‌ند جا دابڕان توانیویه‌ خوێندن ته‌واو بكات‌و دواتر رووی‌ كرده‌ خوێندنی‌ ئایینی‌ و دوو جار وانه‌كانی‌ فه‌قێیه‌تی‌ خوێندووه‌‌و ده‌رسی‌ ئایینی‌ ته‌واو كردووه‌. 26 ساڵ‌ ته‌مه‌نی‌ بووه‌ ده‌ستی‌ كردووه‌ به‌ خوێندنی‌ قوڕئان و پێش 30 ساڵی‌ له‌ به‌ری‌ كردووه‌.

ساڵی‌ 1993 بۆ یه‌كه‌م جار ده‌ستی‌ كردووه‌ به‌ وه‌رزشی‌ كۆنگفۆ. هۆڵی‌ وه‌زرشی‌ خۆی‌ هه‌یه‌‌و مامۆستای‌ كۆنگفۆشه‌. بڕوانامه‌ی‌ راهێنه‌ری‌‌و دادوه‌ری‌ له‌و وه‌رزشه‌دا هه‌یه‌.

تا ئێستا چه‌ند جار به‌هۆی‌ لێدوانه‌كانی‌ ده‌ستبه‌سه‌ كراوه‌‌و دواتر ئازاد كراوه‌.

مامۆستا هه‌ڵۆ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ سووكایه‌تی‌ به‌ هونه‌رمه‌ند ماریا هه‌ورامی‌ كرد ناوی‌ زیاتر ده‌ركه‌وت و له‌ راگه‌یاندندا ده‌نگی‌ دایه‌وه‌. ئه‌گه‌رچی‌ له‌سه‌ر ئه‌و سووكایه‌تییه‌ دواتر ناچار بوو داوای‌ لێبوردن بكات‌و سه‌ردانی‌ ماڵی‌ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ بكات.

مه‌لا هه‌ڵۆ مامۆستای‌ ئایینی‌ مزگه‌وتێكی‌ شاری‌ سلێمانییه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌