سێشەممه - 4ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

70

مەلا کرێکار

نەجمەدین فەرەج ئەحمەد ناسراو بە مەلا کرێکار لە ساڵی 1956 له شاری سلێمانی لە دایکبووە، شەش براو چوار خوشکی ھەیە.

لە ساڵی 1962 دەستی بە خوێندن کردووە و قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە.

لە ساڵی 1974بووە بە پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەردەوام بووە تا ساڵی 1975.

لە پاش ساڵی 1975 دەگەڕێتەوە سلێمانی و پاش ماوەیەک ڕودەکاتە شاری ھەولێر و لە تەمەنی 19 ساڵیدا وەک فەرمانبەر لە ئەمانەتی گشتی کاروباری

لە ساڵی 1978 دەگەڕێتەوە شاری سلێمانی و لە زانکۆی سلێمانی وەردەگیرێت.

کۆمەڵایەتی دادەمەزرێت و ھاوکات درێژە بەخوێندنی شەوانە دەدات.

ساڵی 2001 دوای یەکگرتنی ھەردوو گرووپی جوندولئیسلام و تەوحید مەلا کرێکار بە ئەمیری ئەو گرووپە ھەڵبژێردرا، کە لە 27ی نیسانی 2005 لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خرایە لیستی تیرۆر.
لە ساڵی 2009و لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ بڵاوکراوە عەرەبییەکاندا ھەڕەشەی کردووەو وتوویەتی ئەگەر وڵاتی نەرویج بمنێرێتەوە بۆ کوردستان، ئەوا لەسەر ئەوە وەزیری شارەوانی پێشوو، ئارنەسولبێرگ، دەکوژرێت.

ساڵی 2009 لەبەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنێکی ئەمریکیدا بەناوی (داواکراوەکە)، بەئوسامەبن لادنیدا ھەڵداوەو دەستخۆشیشی لەو تیرۆریستانە کردووە کە لە عێراق خۆیان دەتەقێننەوە.

سێیەم سکاڵا لەسەر ئەوەیە کە مەلا کرێکار لە ساڵەکانی 2008 و 2009 و2010، لەسەر پێگەی پاڵتاک لەئەنتەرنێت ھەڕەشەی کوشتنی لە سێ کوردی دانیشتووی وڵاتی نەرویج کردووەو ھانی خەڵکی داوە ھەر کاتێک توانیان دەستیان لێبوەشێن.

سەرەنجام بە سێ سکاڵاکەی لەسەر دادگا حوکمی دوو ساڵ و دە مانگ سزای زیندانیکردنی بۆ مەلا کرێکار دەرکرد. دواجار لە 25ی کانوونی دووەمی 2015 ئازاد کرا.

مەلا کرێکار لە تەموزی ساڵی 2019 لەلایەن دادگایەکی ئیتاڵیاوە بە "تاوانبار" ناسێندرا کە سەرۆکایەتیی گرووپێکی جیهادیی کردووە. کرێکار بە تۆمەتی دامەزراندنی رێکخراوێکی تیرۆریستی بە 12 ساڵ زیندانی لە ئیتاڵیا حوکمدرابوو و لە 26.03.2020 ڕاگەیەندرا کە وڵاتی‌ نەرویج مەلا کرێکاری ڕادەستی ئیتاڵیا کردووە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌