پێنجشەممه - 9ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

2

مەلا محه‌ممه‌د ئاکرەیی

محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د ناسراو به‌ مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌د ئاكره‌یی‌ لە ساڵی 1951 لەشاری ئاکرێ له‌ باشووری‌ كوردستان لەدایک بووە.

سەرەتا لای باوکی دەستی بەخوێندن کردووە. پاشان لە گوندی بێسمەکەڕانى سەربەناحیەی بجیل خوێندوویەتی و دواتر له‌ چه‌ندین شوێنی‌ دیكه‌‌و لای‌ چه‌ندین مامۆستا فێری‌ زانستی‌ شه‌رعی‌ بووه‌.

پاشان گەڕاوەتەوە گوندی بێسمەکەڕان لەناحیەی بجیل ماوەیەک لەوێ ماوەتەوە.

دواتر لای باوکی لەمزگەوتی گەورەی ئاکرێ دەستی کردووەتەوە بەخوێندنی زانستەکانی عەقڵ و نەقڵی‌ و پاشان چوەتە شاری بەغدا لەوێ لەپەیمانگای ئیسلامی خوێندوویەتی.

مەلا محه‌ممه‌د ئاکرەیی هەر لەبەغدا لای مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی‌ موددەڕیس دەرسی‌ خوێندووه‌ و هه‌وه‌ها لای‌ چه‌ندین مامۆستای‌ دیكه‌.

لە ساڵی 1972هەر لەشاری بەغدا دەبێتە پێش نوێژو وتارخوێن لە ساڵی 1972 تا ساڵی 1977

لە ساڵی 1976 بڕوانامەی زانستی ئیجازه‌ى عیلمی‌ لای مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی‌ موددەڕیس وەردەگرێت و هەمان بڕوانامەی لای باوکیشی وەردەگرێت.

هەروەها پەیمانگای ئیسلامی لە قوتابخانه‌ی‌ شێخ عه‌بدولقادری‌ گەیلانی تەواوکردووە.

پاشان چوەتە کۆلیژی ئیمام ئەعزەم و بڕوانامەی بەکالیوریۆسی لەزانستە ئیسلامیەکان بە پلەیەکی بەرز بەدەست هێناوە لە ساڵی 1977

شایانی باسە هەر لەبەغدا بڕوانامەی ماستەری‌ لە زانستە ئیسلامیەکان‌ بەدەست هێناوه‌.

پاشان لەشاری موسڵ دەبێتە وتاربێژ بۆماوەی 9مانگ.

ئینجا دەگەڕێتەوە شاری ئاکرێ و لەوێ دەبێتە پێش نوێژو وتار خوێن و دەستدەکات بەوانە ووتنەوەو پێگەیاندنی فەقێ و خزمەتکردنی ئەهلی عیلم لە ساڵی 1977 و بەردەوامە لەوانە وتنەوە.

هەندێک لە پلەو پۆستەکانیدیكه‌ی‌:

مامۆستا لە ساڵی 1996 تا ساڵی 2007 دەستنیشان کرا بەئەندامی مەجلیسی زانستی لە وەزارەتی ئەوقافی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئاینی سەربەوەزارەتی ئەوقاف بوە لە ساڵی 1990تا ساڵی 2010.

بەڕێوەبەری پەیمانگای پێش نوێژو وتار خوێنان بووە لە ساڵی 1996 تا ساڵی 2005.

سەرۆکی یەکێتی زانایان ئاینی ئێسلامی کوردستان بوە لە ساڵی 2001 تا ساڵی 2010.

بەشداری دەیان کۆڕو کۆبونەوەو کۆنفڕاسی ئیسلامی کردووە لەعێڕاق و لە دەرەوەی عێڕاق.

ئێستاش لەحوجرەکەی خۆی لەمزگەوتی گەورەی ئاکرێ بەدەیان فەقێی هەیە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌