کۆی دەنگەکان
3
مه‌لای گه‌وره
مه‌لای گه‌وره كوڕی حاجی مه‌لا عه‌بدوڵای جه‌لی زاده‌یه له ساڵی 1876 له شاری كۆیه له‌دایك بووه.
مه‌لا محه‌مه‌د خاوه‌ن هزرێكی ڕوون و ڕۆشنبیرییه‌كی ته‌واو بووه، ده‌توانرێت به پێشڕه‌وی ڕۆشنبیریی دابنرێت له‌نێو مه‌لایانی كورددا. له ژیانیدا كۆمه‌ڵێك كاری كردووه، له‌وانه: وانه گوتنه‌وه به فه‌قێیان و قازییه‌تی و كاری میری، تا ئه‌ندامیه‌تیی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زراندنی عێراق.
له ساڵی 1928 به ته‌واوی ده‌ستبه‌رداری هه‌موو كاروبارێكی میری بوو. ژیانی خۆی ته‌رخان كردبوو بۆ وانه‌گوتنه‌وه و نووسینی كتێب و ڕووناك كردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی خه‌ڵك.
یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی مه‌لای گه‌وره زۆر ئاوڕی لێ داوه‌ته‌وه، بابه‌تی سه‌ربه‌ستیی ئافره‌ت و خوێندنیان بووه. یه‌كێك له‌و هه‌نگاوه گرنگانه‌ی له‌م بواره نای، ئه‌وه‌بوو له ساڵی 1926 كچی خۆی نارده مه‌كته‌ب. پێشی وابوو ده‌بێت كچان وه‌كو كوڕان خوێنده‌وار بن و فێری زانست ببن.
خه‌ڵك مه‌لای گه‌وره‌یان به ڕۆشنگه‌ر و ڕێنیشانده‌ر زانیوه و سنووری هه‌رێمایه‌تیی به‌زاندووه و له هه‌موو كوردستان مه‌لای گه‌وره‌كه بووه و ساكارترین به‌ڵگه‌ش چاپكردنی دیوانی شیعره‌كانییە‌تی له ژیانی خۆی له مهاباد، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌رنامه‌ی سیاسیی بزافی كورد له سه‌رده‌مه‌كه‌دا.
مه‌لای گه‌وره پێش سه‌رده‌می كه‌وتووه و ویستوویه‌تی میلله‌ته‌كه‌ی له خه‌وی غه‌فڵه‌ت وشیار ببێته‌وه و وه‌ك میلله‌ته‌كانی دی چاره‌نووسی خۆیان دیار بكه‌ن.
مه‌لای گه‌وره له ڕاڤه‌ی قورئان و زانستی ئسوڵ و زانستی كه‌لام و شه‌ریعه‌تی ئیسلام و شیعر و ئه‌ده‌بدا خاوه‌ن ده‌ستێكی باڵا بووه،
له ساڵی 1926 نه‌جیبه‌خانی كچی خۆی نارده مه‌كته‌ب. پێشی وابوو كه ده‌بێت كچان وه‌كو كوڕان خوێنده‌وار بن و فێری زانست ببن. له‌سه‌ر داوای ئه‌و قوتابخانه له كۆیه كرایه‌وه، له‌دوای كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كه، بۆئه‌وه‌ی به خه‌ڵكی بڵێ قوتابخانه هۆكاری پێشكه‌وتنه له ڕووی زانست و زانیاری.
مه‌لای گه‌وره ڕێچكه‌شكێن بووه، هه‌م له خستنه‌ڕووی زانسته ئایینییه‌كان و هه‌میش له‌و ڕۆڵه كولتورییه‌ی هه‌یبووه. ئه‌و له دووتوێی زیاتر له بیست و چوار به‌رهه‌می ناوازه، چووه‌ته ڕیزی یه‌كێك له ڕیفۆرمخوازه گه‌وره‌كانی هزری ئایینی، جا چ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی به عه‌ره‌بی نووسیونی، یانیش ئه‌وانه‌ی به كوردی دایناون. ڕه‌نگه له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ته‌فسیره‌كه‌ی بێ بۆ قورئان به زمانی كوردی، كه به یه‌كه‌مین ته‌فسیری ته‌واوی قورئان داده‌نرێ به زمانی كوردی و تیایدا خوێندنه‌وه‌یه‌كی كوردانه‌ی بۆ زۆر له مانا قورئانییه‌كان كردووه.
مه‌لای گه‌وره له 12ی تشرینی یه‌كه‌می 1943 له كۆیه كۆچی دوایی كردووه.