سێشەممه - 28ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

6

میر حازم تەحیسن بەگ

میر حازم تەحیسن بەگ له‌دایكبووی‌ 1963یه‌ له‌ باشووری‌ كوردستان.

بكالوریوسی‌ هه‌یه‌ له‌ كشت‌و كاڵ‌ له‌ زانكۆی‌ به‌غدا.

میر حازم تەحیسن بەگ، میری ئێزدییانی جیهانه.

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ میر تەحسین بەگ میری‌ پێشووی‌ ئێزیدیانی‌ جیهان رۆژی 28-1-2019 لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دواییکرد، میر حازم تەحیسن بەگ له‌ رێكه‌وتی‌ 27ی7ی2019 لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا لەناو پەرستگەی لالەش لە قەزای شێخان، سوێندی ئایینیی تایبەت بە کوردانی ئێزدیی بەجێ هێنا‌و بوو به‌ میری ئێزدییانی جیهان.

میری کوردانی ئێزدی:

بەرپرسی سەرەکی پەرستگەی لالشە کە پیرۆزترین شوێنە لای کوردانی ئێزدییە.

بەرپرسی سەرەکی رێوڕەسمی تاووسە، کە گرنگترین رێوڕەسمی کوردانی ئێزدییە.

بەرپرسە لە ئەنجامدان و رێکخستنی مەراسیمە ئایینییەکان.

بەرپرسە لە سەرجەم ئەو کار و خێرانەی کە خەڵک ساڵانە پێشکەشیان دەکات.

بەرپرسی سەرۆک هۆزەکانی کوردانی ئێزدی و دەستنیشانکردنیان.

نوێنەرایەتیکردنی کوردانی ئێزدی لە ناوەوە و دەرەوە.

بەرپرس لە چارەسەرکردنی کێشەی نێوان هۆزەکانی کوردانی ئێزدی و کێشەکانی نێوان ئەو هۆزانە لەگەڵ هۆزەکانی دیکەی ناوچەکەیان.

نزیکەی 10 سەدەیە، ژیان و گوزەرانی کوردانی ئێزدی لەلایەن میرەکەیانەوە رێکدەخرێت. بەگوێرەی بیروباوەڕی ئێزدییەکان، لەکاتی کۆچی دوایی میرەکەیاندا یەکێک یان زیاتر لە ئەندامانی نێو خانەوادەی میر کە بە ماڵی ئیمارەت ناسراوە، خۆی بەربژێر دەکات بۆ وەرگرتنی پێگەی میری کوردانی ئێزدی و لەلایەن سەرۆک هۆزەکان، ریش سپییەکان، کەسە دیارەکانیان، پەسنددەکرێت و ئەو پێگەیە وەردەگرێت.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌