هەینی - 7ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

2

میر تەحسین بەگ

تەحسین سەعدی عەلی بەگ ناسراو به‌ میر تەحسین بەگ لە 1933 لە گوندی باعەدرێی سەر بەقەزای شێخان لە دایك بووە. میری ئێزدییەكانی جیهان بوو.

میان خانوونی‌ نه‌نكی‌ دوای‌ 15 رۆژ له‌ مردنی‌ میر سه‌عید به‌گی‌ باوكی‌ له‌ هاوینی‌ 1944 پله‌ی‌ میری‌ ئێزدییانی‌ جیهانی‌ پێ به‌خشیوه‌ و له‌و كاته‌وه‌ له‌و پله‌یه‌دا بووه‌. یانی‌ له‌ ته‌مه‌نی‌ 10 ساڵییه‌وه‌.

مایان خاتوونی‌ دایكی‌ تا ئەو كاتەی‌ تەمەنی‌ میر گەیشتە 18 ساڵی‌ سەرپەرشتی‌ كردووە.

ژمارەی کوردانی ئێزدی لە جیهاندا زیاتر لە یەک ملیۆن كەس دەبێت ‌و لەو ژمارەیەش نزیكەی 600 هەزاریان لە باشووری كوردستان نیشتەجێن.

لە تەمەنی 18 ساڵییەوە، میر تەحسین دەستی کرد جێبەجێکردنی ئەرکەکانی وەک میری هەموو کوردە ئێزدییەکان، لە سەرۆکایەتیکردنی کاروباری دونیایی کوردانی ئێزدییەوە تاوەکو نوێنەرایەتیکردنیان لە هەموو کۆڕ و کۆبوونەوەکان و پەیوەندییان لەگەڵ وڵاتان و پێکهاتەکانی دیکەدا.

بەگوێرەی بنەماکانی بیروباوەڕی ئێزدی، میری کوردانی ئێزدی هەردوو دەسەڵاتی دونیایی و ئایینی لەدەستە. لەڕووی ئاینیەوە، میری کوردانی ئێزدی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی رۆحانی ئێزدییەکان دەکات.

میری کوردانی ئێزدی:

بەرپرسی سەرەکی پەرستگەی لالشە کە پیرۆزترین شوێنە لای کوردانی ئێزدییە.

بەرپرسی سەرەکی رێوڕەسمی تاووسە، کە گرنگترین رێوڕەسمی کوردانی ئێزدییە.

بەرپرسە لە ئەنجامدان و رێکخستنی مەراسیمە ئایینییەکان.

بەرپرسە لە سەرجەم ئەو کار و خێرانەی کە خەڵک ساڵانە پێشکەشیان دەکات.

بەرپرسی سەرۆک هۆزەکانی کوردانی ئێزدی و دەستنیشانکردنیان.

نوێنەرایەتیکردنی کوردانی ئێزدی لە ناوەوە و دەرەوە.

بەرپرس لە چارەسەرکردنی کێشەی نێوان هۆزەکانی کوردانی ئێزدی و کێشەکانی نێوان ئەو هۆزانە لەگەڵ هۆزەکانی دیکەی ناوچەکەیان.

نزیکەی 10 سەدەیە، ژیان و گوزەرانی کوردانی ئێزدی لەلایەن میرەکەیانەوە رێکدەخرێت. بەگوێرەی بیروباوەڕی ئێزدییەکان، لەکاتی کۆچی دوایی میرەکەیاندا یەکێک یان زیاتر لە ئەندامانی نێو خانەوادەی میر کە بە ماڵی ئیمارەت ناسراوە، خۆی بەربژێر دەکات بۆ وەرگرتنی پێگەی میری کوردانی ئێزدی و لەلایەن سەرۆک هۆزەکان، ریش سپییەکان، کەسە دیارەکانیان، پەسنددەکرێت و ئەو پێگەیە وەردەگرێت.

میر تەحسین بەگ لە سەرەتای ساڵی 1970دا بەشداری لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد کردووە. دوای نسکۆی 1975یش ئاوارەی ئێران بووە، پاشان بەرەو وڵاتی بەریتانیا رۆیشت و لەساڵی 197ـەوە تاوەکو ساڵی 1981 لەو وڵاتە مایەوە.

لەدوای ساڵی 1981، میر تەحسین لەلایەن حکومەتی بەعسەوە لێبووردنی بۆ دەرکرا و گەڕایەوە عێراق.

رۆژی دووشەممە 28-1-2019 میر تەحسین بەگ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

میر تەحسین بۆ ماوەی 75 ساڵ میری ئێزدییانی کوردستان و جیهان بوو.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌