هەینی - 30ی سەرماوەزی 2724

کۆی دەنگەکان

9

محه‌ممه‌د مه‌لا فایه‌ق شاره‌زووری‌

ساڵی‌ 1971 له‌ سلێمانی‌ له‌دایك بووه‌. باوكی‌ عه‌لامه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ كورده‌.

بروانامه‌ی‌ به‌كالۆریۆسی‌ له‌ زانسته‌ ئیسلامییه‌كان هه‌یه‌.

وتاربێژی‌ مزگه‌وتێكه‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ‌و هه‌روه‌ها مامۆستای‌ زمانی‌ عه‌ره‌بیشه‌.

خۆی‌ به‌ ئه‌هلی‌ سه‌له‌فی‌ ساڵح ده‌زانێ‌‌و ناكۆكه‌ به‌ زۆرێك له‌ بیركردنه‌وه‌‌و ئاكاره‌كانی‌ ئه‌هلی‌ ته‌سه‌وف.

وتاربێژێكی‌ سه‌ركه‌وتوو‌و زمانپاراو‌و روانبێژێكی‌ شاره‌زا‌يەو مزگه‌وته‌كه‌ی‌ جمه‌ی‌ دێ‌ به‌تایبه‌ت له‌ جومعان.

پێگه‌ی‌ تایبه‌تی‌ هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا‌و ته‌نیا له‌ مینبه‌ر بیر‌و باوه‌ڕه‌كانی‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌‌و هیچ ده‌سته‌‌و تاقمێكی‌ نیه‌‌و سه‌ر به‌ هیچ حیزب‌و رێكخراوێك ده‌ر ناكه‌وێ‌.

ڤیدیۆكانی‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تییه‌كان بینه‌رێكى‌ زۆری‌ هه‌یه‌‌و هه‌میشه‌ش به‌ جلوبه‌رگی‌ كوردی‌ ده‌رده‌كه‌وێ‌.

خاوه‌نی‌ چه‌ند كتێبێكه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌