هەینی - 7ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

5

عومەر چنگیانی

عومەر فەقێ‌ محەممەد ڕەسووڵ عەبدولڕەحمان ناسراو بە عومەر چنگیانی خه‌ڵكی‌ گوندی‌ چنگنیانه‌، سه‌ربه‌ناوچه‌ی شارباژێر له‌ باشووری‌ كوردستان. ساڵی 1954 لەدایکبووە.

خوێندنی مەلایەتی لە سلێمانی تەواو کردووە.

ساڵی 1974دا بەشداری لە شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە ساڵی 1980دا بۆ خوێندنی بەکالۆریۆسی چۆتە مەدینە.

عومەر چنگیانی لە ساڵی 1983 لە مزگەوتێکی سلێمانی بووە بە مەلا و لە ساڵی 1995دا بۆ خوێندنی ماستەر لە ئایینەکانی دیکەدا، ڕۆیشتووەتە بۆ وڵاتی سوودان.

عومەر چنگیانی ئەندام و ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی کۆڕبەندی ھزری ئیسلامییە و ڕاوێژکاری ئایینی مەکتەبی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستانە.

له‌ كاناڵی‌ ته‌له‌ڤزیۆنی‌ به‌رنامه‌ی‌ تایبه‌تی‌ هه‌بووه‌‌و زۆر جار لێدوانه‌كانی‌ مشت‌و مڕی‌ زۆری‌ لێ‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌