کۆی دەنگەکان
2
عوسمان عه‌بدولعه‌زیز محه‌ممه‌د
عوسمان عه‌بدولعه‌زیز محه‌ممه‌د ساڵی 1922 لەگوندی پریسی سەروو لە ناوچەی نەوڕۆڵی سەر بە شارۆچكەی هه‌ڵه‌بجه لەدایك بووە و بەڕەچەلەك لەبەرەی پیر خدری شاهۆییە
هەرلەمنداڵییەوە لەلای باوكی دەستی بەخوێندنی ئایینی كردووە، تابڕوانامەی زانستی لەلای مامۆستا مەلا ساڵحی گەورە وەرگرتووە.
ساڵی 1954 چۆتە ڕیزی ئیخوان و دەستی بەكاری ئیسلامی و سیاسی كردووە.
لە ساڵی 1959 لەسەر بڕیاری عه‌بدولكه‌ریم قاسم ناوبراو دەستیگیركراو و بۆ ماوەی 9 مانگ لە ناسریه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ساڵی 1974 بەسەرۆكی شاندێكی یەكێتی زانایانی كوردستان چۆتە سعوودیە و چاوی بەمەلیك فەیسەل كەوتووەو دەربارەی دۆزی كورد لە گەلی دا دواوە.
ساڵی 1977 دووبارە لەلایەن رژێمی بەعس دەگیرێ و بۆماوەی 10 مانگ لە رومێسە زیندانی دەكرێ.
ساڵی 1987 بەشداری ڕاپەرینەكەی هه‌ڵه‌بجه دەكا لەدژی ڕژێم و پاشان لەساڵی 1988 له‌گه‌ڵ كۆمەلێ ئەندام‌و كادیری بزووتنەوە دەچێتە دەرەوە و دەبێتە ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی .
ساڵی 1991 وێڕای بزووتنەوەكەی بەشداری دەكا لەڕاپەرینە مەزنەكەی كورد لەدژی ڕژێمی بەعس.
ساڵی 1960 بەشداری دەكا لە جاڕدانی حزبی ئیسلامی عێراقی.
بەگشتی بەشداری چەندان كۆڕ‌و كۆنفرانسی ئیسلامی جیهانی كردووە، بۆوێنە ساڵی 1958-1965 لەسعودیە و لە ساڵی 1996 لەتوركیا.
عوسمان عه‌بدولعه‌زیز خاوەنی چەندان نووسراوی چاپكرا و چاپنەكراوە، لەوانە تەفسیری قورئان كەلە 15 بەرگ لە 5400 لاپەرەدا چاپكراوە بە كوردی ، وێرای كتێبی علوم القرا‌ن، الاسئلە والاجوبە فی اصول الفقە،البدعە، وەرگێرانی بەشێكی وته‌كانی صحیح البخاری .
خاوەنی چەندان گوتار و كۆڕ و سیمیناره.
دەیان چاوپێكەوتنی لەگەڵدا كراوە لەڕادیۆ و تەلەفزیۆن‌و ڕۆژنامەكانی دەرەوەو ناوەوە.
عوسمان عه‌بدولعه‌زیز لە ساڵی 1999 له تەمەنی 77ساڵی دا له دیمەشقی پایتەختی سووریا كۆچی دوايی كرد و تەرمەكەی لە گۆڕستانی هه‌ڵه‌بجه بە خاك سپێردرا.