کۆی دەنگەکان
54
پیر لوقمان
لوقمان حاجی کەریم ناسراو به پیر لوقمان لە ساڵی 1971 لە گوندی کڵاشکەران له باشووری كوردستان لهدایك بووه.
خۆی وك ڕابهری ئاینی زهردهشتییان و پیری زهردهشتییانی كوردستان له ههرێمی كوردستان دهناسێنێت و چەند ساڵێکە داوا لە خەڵکی دەکات ببنەوە بە زەردەشتی.
تا قۆناغی ناوەندی لەقوتابخانەی بازیان خوێندووە. لە قۆناغی یەکەمی پیشەسازیی چەمچەماڵ لەلایەن رژێمی بهعسهوه زیندانی کراوە تا ساڵی 1992. سەرەتای ساڵی 2000ەوە وەک هەمووئەوانەی کۆچیان بەرەو مەنفا کرد ئەویش ڕووی کردۆتە بەریتانیا نیشتهجێی بریتانیایه.
سێ شەهادەی لەبواری کولتوور و میدیا و رۆژنامەنوسیدا هەیە.
لە ناوەندی پەرستگەی زەردەشتیانی جیهان دەورەی هیربەدیی تەواو کردووە و پلەی موبەدیان داوەتێ. پاشان لەخانەی مەزدا لەلەندەن خوێندویەتی و ئاوێستای لەبەر کردووە.
له چهند ماڵپهڕدا كاری نووسینو سهرنووسهری كردووه.
چهندین كتێبی له بواری رۆمانو ئایینی زهردهشت نووسیوهو چاپ كراوه.
پیر لوقمان لەساڵی 2015 بۆ یەکەم جار و پاش 1437 ساڵ دابڕانی کورد لە ئاینی زەردەشتی لە کوردستان دەستی بەبانگەشەی ئایینەکە کردووە و ناوەندی زەردەشتیانی دامەزراندووە و خۆیشی وەک ڕێبەری ئاینی زەردەشتی و وەک سەرۆکی ناوەندی زەردەشتیان لەژێر ناوی پیر لوقماندا لەناو زەمینەی کوردەواریدا ناساند.