پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

11

سەلاحەدین ئەییووبی

ئەبوو موزەففەر یووسفی کوڕی ئەییووب ناسراو بە سەلاحەدینی ئەیيوبی ساڵی 1137 له‌ تکریت كە گۆندێكی كورد نشینه‌‌و دەكەوێتە دەستە راستی رووباری دیجلە و لە باكووری سامەرایه، لەناو بنەماڵەیەكی موسڵمان و بە ڕەگەز كورد له‌دایك بووه‌.

سەرلەشکەری موسڵمانان بوو کە دەوڵەتی ئەییووبیی دامەزراند.

لە گۆرەپانی شەڕو رووبەرووبوونەوەدا شەڕكەرێكی ئازاو سەر كردەیەكی بە دەستوبرد بووه‌.

 لە ساڵی 1152ی زایینی‌ دەچێتە ناو سوپای سووریە.

لەساڵی 1164 بەهۆی توانای ولێهاتویەوە ئەكرێت بە فەرماندە.

لەساڵی 1169 سەلاحەدین ئەییووبی لە سەرەتادا فەرماندەی گشتی و دواتر بە وەزیر هەڵئەبژێردرێ.

لە ساڵی 1171 سەلاحەدین ئەییووبی دەست لە فەرماندەكانی فاتمەی میسر دەوەشێنێ و سەركوتیان دەكاو ئەو ناوچەیە بۆ ژێر حوكمڕانی خەلیفەی عه‌بباسی دەگێڕێتەوە.

لەساڵی 1173 چۆته‌ سەر تەختی پاشایەتی و بوو بە دانەری بناخەی حوكمی میراتگری پشتاوپشتی ئه‌ییوبییه‌كان لە میسر.

لەساڵی 1175 بۆ لە نێو بردنی سەلاحەدین ئەییووبی و لە دوو كاتی جیاوازدا هەوڵی كوشتنی لە لایەن فیدایەكانی ئیسماعلیەوە ئەدرێت.

لەساڵی 1176 سەلاحەدین ئەییووبی ناوچەیەكی ستراتیژی و گرنگ كە لە ژێر سەیتەرەی فیدایەكانی ئیسماعیلیە بوو په‌لاماری ئەدا بۆ دەستبەسەر داگرتنی، بەڵام دواتر وازی لێ دێنێ و رێگای ئاشتی خوازانە و رێكه‌وتن هەڵدەبژێرێت.

لە ساڵی 1183 دەست دەگرێت بە سەر شارو ناوچەكانی باكووری سووریەدا.

لە ساڵی 1186 دەست دەگرێت بە سەر شاری موسڵی باكوری عێراق و دەیخاتە ژێر سەیتەرەی خۆیەوە.

لە ساڵی 1187 هێرش دەكاتە سەر ئۆرشه‌لیم و داگیری دەكات.

تا ساڵی 1189 بەتەواوی ئۆرشلیم و فه‌له‌ستین لە ژێر سوڵتەی سەلاحەدین ئەییووبی‌دا دەمێنێتەوە.

لە ساڵی 1192 لەمیانەی رێكه‌وتنێكدا لە نێوان سەلاحەدین ئەییووبی و ریچارد یەكه‌م پاشای بریتانیا ئۆرشلیم لە ژێر چاوەدێری و كۆنتڕۆڵی موسلماناندا دەمێنێتەوە.

سەلاحەدین ئەییووبی له‌ ساڵی 1193ی زایینی‌ بەرامبەر بە 589ی كۆچی‌ مانگی‌ لە تەمه‌نی 57 ساڵی دا‌و لە ئاخر لووتكەی حوكمڕانی‌دا بە هۆی نەخۆشیەوە كۆچی‌ دوایی‌ كرد و له‌ مزگەوتی ئومەییە له‌ دیمەشقی‌ سووریا به‌ خاك سپێردراوه‌.

دوای ئەوەی سەلاحەددینی ئەییووبی كۆچی‌ دوایی‌ كرد، دەوڵەتی ئەییووبی لەنێوان کوڕەکانیدا بەش کرا و ئیتر ئەو ھێزەی سەردەمی سەلاحەددینيان نەما.

نەتەوی عەرب باش دەزانن سەلاحەدین ئەییووبی كوردێكی رەسنەو لە كوردستان له‌دایك بووه‌ بەڵام زۆر لە هەوڵی گۆڕینی ئەوە مێژووەن ‌و هه‌وڵی‌ زۆریان داوه‌، به‌ڵام تا ئێستا به‌ ئاكام نه‌گه‌یشتوو‌ن.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌