هەینی - 23ی خەرمانانی 2724

کۆی دەنگەکان

41

سه‌ید نه‌سره‌دین حه‌یده‌ری‌

سه‌ید نه‌سره‌دین حه‌یده‌ری‌ له‌ ساڵی‌ 1315ی‌ هه‌تاوی‌ (1936ی‌ زایینی‌) له‌دایك بووه‌. ناوی‌ باوكی‌ سه‌ید سه‌یفه‌دین‌ و ناوی‌ دایكی‌ ره‌عنایه‌. ناوی‌ هاوژینه‌كه‌شی‌ شه‌مسولملووك ره‌شیدییه‌.

سه‌ید نه‌سره‌دین حه‌یده‌ری‌ 2 كوڕ‌و كچێكی‌ هه‌یه‌.

سه‌ید نه‌سره‌دین له‌ ساڵی‌ 1954ـه‌وه‌ رێبه‌ری‌ یارسانییه‌كانه‌و نیشته‌جێی‌‌ كرماشانه‌.

 یارسانییه‌كان له‌ زۆربه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ كوردستان بوونیان هه‌یه‌ به‌ڵام زۆرتر له‌ ناوچه‌ی‌ كرماشان نیشته‌جێن‌. جگه‌ له‌ كوردستان له‌ چه‌ندین وڵات به‌ تایبه‌ت له‌ ئێران، عێراق، ئاڵمان، سوید‌و چه‌ندین وڵاتی‌ دیكه‌ هه‌ن.

حه‌شیمه‌تی‌ پێڕه‌وانی‌ ئایینی‌ یارسان روون نیه‌ به‌ڵام به‌ ده‌وروبه‌ر 5 میلیۆن كه‌س ده‌خه‌مڵێندرێ.

له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی‌ به‌ یارسانییه‌كان، كاكه‌یی‌ یان ئه‌هلی‌ حه‌قیش ده‌گوترێ‌.

سه‌ید نه‌سره‌دین رۆڵێكی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌ ئارامی‌‌و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ خه‌ڵك به‌ تایبه‌ت یارسانییه‌كان هه‌یه‌‌و خاوه‌ن جێگه‌‌و پێگه‌یه‌كی‌ به‌هێز‌و رێزداره.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌