پێنجشەممه - 9ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

2

شێخ عەلی ئەلیاس

عه‌لی ئه‌لیاس حه‌جی ناسر ناسراو به شێخ عەلی ئەلیاس، ساڵی‌ 1979 له‌ شێخان له‌دایكبووه‌.

 له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینپه‌روه‌ری ئیزدی و له‌نێو جڤاكی ئێزدیان په‌روه‌رده‌ بووه‌.

باپیری له‌ ساڵی 1920 تاكو 1954 و باوكیشی له‌ ساڵی 1977 تاكو 1995 بابە شێخی ئێزدییان بوون.

له‌ قۆناغی شه‌شی سه‌ره‌تایی وازی له‌ خوێندن هێناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی ئایینه‌كه‌یان بكات و له‌ مناڵییه‌وه‌ فێری قه‌ول و به‌یتی ئێزدیان بووه‌، شاره‌زاییشی له‌سه‌ر هه‌موو قه‌ول و به‌یته‌كان هه‌یه‌.

دوای كۆچی دوایی باوكی، چووه‌ته‌ په‌رستگای لالش و به‌رده‌وام خزمه‌تی په‌رستگاكه‌ كردووه‌ و تا ئێستا 12 جار بووه‌ته‌ چله‌گر.

ئێستا به‌ فه‌رمی یه‌كێكه‌ له‌ قه‌ولبێژه‌كانی ئێزدی.

به‌شداری چه‌ندین خول و وۆركشۆپی تایبه‌ت به‌ پێكه‌وه‌ژیان و لێبوردن كردووه‌.

خاوه‌ن په‌یامێكی دیار و ناسراوه‌ له‌نێو ئایینه‌كه‌ی، كه‌ پێكه‌وه‌ژیانی هه‌موو ئایینه‌كانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان.

شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی هه‌یه‌ له‌ هه‌موو رێوڕه‌سمه‌كانی ئێزدییان، به‌تایبه‌ت ئه‌و رێوڕه‌سمانه‌ی بابە شێخ ئه‌نجامیان ده‌دا.

له‌ رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ ئاماده‌ییه‌كی دیار و به‌رچاوی هه‌یه‌ و زۆربه‌ی كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خۆی چاره‌سه‌ریان ده‌كات.

له‌ رووی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه‌ هه‌رده‌م بانگه‌وازی له‌ گه‌نجانی ئێزدی كردووه‌ رێز له‌ خاك و نیشتمانی خۆیان بگرن.

له‌ رووی ئایین و فه‌لسه‌فه‌ی ئێزدییان به‌ ده‌یان دیداری ته‌له‌ڤزیۆنی هه‌بووه‌.

له‌ دوای جینۆسایدی ئێزدییان، رۆڵێكی دیار و به‌رچاوی هه‌بووه‌ له‌ خزمه‌تكردنی ئاواره‌كان.

لە ساڵی‌ 2020 لەلایەن ئیزدییەکان بنەماڵەی میر و میر حازم و کۆمەڵەی رۆحانی ئێزدییەکان دەستنیشنکراوە و وەک بابە شێخی نوێی ئێزدییەکان.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌