پێنجشەممه - 9ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

6

شێخ حەسەنی گڵەزەردە

شێخ حەسەنی گڵەزەردە کوڕی شێخ محەمەدی نۆدێیە، ساڵی 1665ی زایینی لەگوندی نۆدێ لەدایک بووە.

به تیشکی خۆر رۆژمێرێکی دروست کردووە.

لەلای زۆر لە مەلا گەورەکانی سەردەمی خۆی خوێندنی ئایینی تەواو کردووە، بۆ وەرگرتنی زانست چۆتە بەغدا و شارەکانی تری دەوروبەر.

پاشان چۆتە گوندی گڵەزەردەو لەوێ نیشتەجێ بووە. شێخ حەسەن بەپێی کەوتنەوەی تیشکی خۆر رۆژمێرێکی دروست کردووە لەنێو مزگەوتەکەی گڵەزەردەدا دایناوەو و زانیارییەکی باشی لەبواری ئوسترلاب دا هەبووە و بەپێی جوڵەی مانگ و ئەستێرەکان توانیویەتی داهاتنی وەرزو بۆنە ئایینیەکان دەستنیشان بکات بۆ ئەوەی ناوچەکانی دەوروبەریبتوانن دەستپێکردن یان کۆتای هاتنی بۆنەو وەرزەکان بزانن.

شێخ حەسەن لەسەر شاخی گڵەزەردە شوێنێکی دروست کردووە ئاگری تێدا کردۆتەوە ئەو شوێنە بە بەردە ئاگرەکە ناسراوە.

ساڵی 1764 لەگوندی گڵەزەردە کۆچی دوایی کردووە و هەر لەوێش نێژراوە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌