
کۆی دەنگەکان
863
شێخ جه‌لال حسێنی
شێخ جه‌لال حسێنی كوڕی قازی شێخ ساڵحی بانه‌یه و له‌ساڵی 1307ی كۆچی هه‌تاوی له‌شاری بانه له‌دایك بووه، مامۆستا شێخ جه‌لال دووه‌مین كوڕی شێخ ساڵح بووه، برای شێخ عیزه‌دینی حسێنی بووه. سه‌ره‌تای زانسته دینیه‌كانی له‌لای باوكی خوێندووه‌و پاشانیش له‌دێی بالكی سه‌ربه‌مه‌ریوان ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رده‌گرێ، دواتر وه‌ك مامۆستا و موده‌ریس له‌شاری بانه له‌مزگه‌وته‌كه‌ی باوكی ده‌ست به ته‌دریس دەكا.
له‌ڕووی كاری سیاسیه‌وه، مامۆستا شێخ جه‌لال له‌دوای دروستبونی كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك له‌شاری مهاباد و ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌ئه‌نجامی جه‌نگی دووه‌می جیهانی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دروست بووبوو،كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، مامۆستا شێخ جه‌لالش كه ئه‌وكاته فه‌قێ بووه، له‌سه‌ر ڕێنوێنی شێخ عیزه‌دینی برای و مه‌لا عه‌بدوڵڵای حه‌سار ده‌بێته ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك، و له‌ڕێوڕه‌سمی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌بۆكان به‌شداربووه .
مامۆستا شێخ جه‌لال له‌دوای ڕووخانی كۆماری كوردستان و ئه‌و بارودۆخه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا هاته ئاراوه، درێژه به‌كاری مه‌لایه‌تی خۆی ده‌داو چه‌ندین زانای ئاینی له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان له‌سه‌رده‌ستی مامۆستا شێخ جه‌لال پێده‌گه‌ن و ده‌بنه مامۆستای ئاینی به‌توانا.
مامۆستا شێخ جه‌لال له‌بواری ئه‌ده‌ب و نوسینی شیعریشدا ده‌ستێكی باڵای هه‌بووه و هه‌ر له‌ساڵانی سه‌رده‌می كۆمار و ڕۆژنامه‌ی كوردستان شیعره‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه له‌ساڵی 1350 كۆچی هه‌تاویه‌وه شیعری له‌باره‌ی زمانی كوردیه‌وه نوسیوه .
زمانی شیعری شێخ جه‌لال مللانێی سروشت و شۆڕش بووه و نازناوی شیعریشی په‌ژار بووه.
مامۆستا شێخ جه‌لال له‌ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران‌دا له‌ساڵی 1979 وه‌كو زانایه‌كی ئاینی به‌نفوز ڕۆڵێكی گرنگی بینی له‌هاندان و زۆرجاریش پێشڕه‌وی كردنی خه‌ڵكی ناوچه‌ی بانه‌و ده‌وروبه‌ری دژی دام وده‌زگای ڕژێمی شایه‌تی. دواتریش یه‌كێك بوو له ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری مامۆستا شێخ عیززه‌دین و به‌رپرسی هێزه سه‌ربازیه‌كه‌ی بوو، له‌كاتی هێرشی ئه‌رته‌شی كۆماری ئیسلامی بۆسه‌ر ناوچه‌كانی كوردستان له‌كاتی شه‌ڕی سێ مانگه 21/8/1979-21/11/1979 ئه‌م هێزه ڕۆڵێكی كاریگه‌ری بینی له په‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ڕژیمی تازه‌و هه‌رله‌م بواره‌دا شه‌هیدێكی زۆری‌دا، نمونه‌ی هه‌ره به‌رچاوی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م هێزه له‌شه‌ڕی دژی گاردی جاویدان دا بوو له‌بانه به‌ری هێزه‌كه‌ی گرت و توانی ئه‌م هێزه تێك بكشكێنێ .ڕۆژی دواتر خومه‌ینی له بانگه‌وازێكدا ڕایگه‌یاند كه ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستانی بیست، ئه‌مه‌ش له‌دوای تێكشكانی له‌م شه‌ڕه‌و چه‌ند شه‌ڕێكی تری چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
مامۆستا شێخ جه‌لال له‌دوای بێ هیوابوونی له‌وه‌ی مامۆستا شێخ عیزه‌دین، ده‌فته‌ره‌كه‌ی ناكاته ڕێكخراوێكی سیاسی وچه‌كداری، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك زانای ئاینی و كه‌سایه‌تی تری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ناوی سازمانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و ئیسلامی كوردستانی ئێران له ساڵی 1980 داده‌مه‌زرێنن و ده‌ست ده‌كه‌ن به‌خه‌باتی سیاسی و چه‌كداری، مامۆستا شێخ جه‌لال له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه وه تاوه‌كو كۆنگره‌ی سێ له‌ساڵی 2004 وه‌ك سكرتێری ڕێكخراوه‌كه مایه‌وه .
مامۆستا شێخ جه‌لال له ساڵی 2010 له‌یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر كۆچی دوایكرد.