چوارشەممه - 5ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

6

شێخ نەهرۆ

نەهرۆ محەممەد عەبدولکەریم کەسنەزانی، لەساڵی 1969 لە کەرکووک لەدایک بووە. کوڕی گەورەی شێخ محەممەد کەسنەزانییە.

خێزانەکەی ئەکتەری بەناوبانگی سوری نورمان ئەسعەدە کە هونەرمەندێکی دیاری عەرەب و وڵاتی سوریایە، لەساڵی 2007 لەگەڵ شێخ نەهرۆ هاوسەرگیری کردوە و تاکو ئێستاش خێزانیەتی. لەو خانمە ئەکتەرە پێنج منداڵی هەیە بەناوەکانی: محەممەد، تیجان، تاج، چنار، رۆژینا.

لەبەغدا خوێندنی ئامادەیی تەواو کردوە

هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە مێژووی ئیسلامیدا.

شێخ نەهرۆ نووسەرە، خاوەن چەندین کتێب و توێژینەوەیە.

خاوەن رێکخراوی نەهرۆی خێرخوازیە. سەرۆکی گردبونەوەی یەکێتی نیشتمانی عێراقە. خاوەن زانکۆی محەممەد کەسنەزانییە و دامەزرێنەری سەنتەری جیهانی ئەشرەفانە.

لە ساڵی 2013 بۆتە ئەندامی پەرلەمانی عێراق و پێنج کورسيان بەدەستهێناوە

خاوەن کارگە و کۆمپانیا و پڕۆژەی بازرگانیە لە بواری پەروەردە، نەوت، سیکیوریتی.

پاش مردنی باوکی ئەم بووە شێخی تەریقەتی قادری و ئێستا رێبەری تەریقەتى قادریيه، كه یەکێک لە گەورەترین تەریقەتەکانی ئیسلامه لە جیهاندا و لە 90 وڵات مورید و پەیڕەوانی هەیە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌