چوارشەممه - 5ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

گولتان كشاناك

گولتان كشاناك خانمەێكی سیاسەتمەداری باكووری كوردوستانە كە لەساڵی 1961 لە ئێلەزی لەدایك بووە.

تەمەنی منداڵی و گەورەی ھەر لەئێلەزی ئەبێت، دوای ئەوەی خوێندنی سەرەتای تەواو ئەكات و ئەچێتە قۆناخی ئامادەی تێكەڵ بە كارو باری سیاسەت ئەبێت.

لە ساڵی 1978 لە زانكۆی دیسلێ وەر ئەگیرێت لە بەشی زمانی توركی، بەڵام لە تەمەنی 19 ساڵیدا لە قۆناخی دووەمی زانكۆدا بەھۆی تیكەڵ بونی بە سیارسەت و بە تۆمەتی بەژداری كردنی لە كاری دژ بە دەوڵەت لە ساڵی 1980 -1982 دەست بەسەر ئەكریت و ئەكرێتە زیندانی دیار بەكر.

لەو ماوەیەی كە لە زینداندا بووە ئەشكەنجەو ئازاری زۆری بینیووە.

دوای دوو ساڵ مانەوە لە زینداندا گولتان ڕزگاری ئەبێت، بە مەبەستی درێژەدان و پەرەدان بە خوێندنەكەی ئەچێتە زانكۆی ئێج لە ئێلەزی لەساڵی 1990 تێكەڵ بە گروپێكی ڕۆژنمەوانی ئەبێت بە ناوی ڕۆژنامەوانی كوردی، بابەت و بڵاوكراوەی ئەم ڕۆژنامەیەش تانەو ترنج بوو دژی دەوڵەت، تەمەنی ڕۆژنامەكە تەمەنی كورت ئەبێت و بڕیاری قەدەغەكردنی ڕۆژنامەكە ئەدرێت.

لە ساڵی 1997 ئەگەڕێتەوە بۆ دیاربەكرو لەوێ وەك ڕۆژنامەنوسێكی بە ئەزموون و سەركەتوو دەست بە كارو چالاكیه‌كانی ئەكاتەوە.

لە ساڵی 2007 ئەچێتە ناو پارتی دیموكراتی لە ژیر ناوی من ئومێدی ئیوەم بە گوێرەی ئەوەی زۆرترین دەنگەكان بە دەست ئەھێنێت ئەبێتە سەرۆكی لیستەكە.

گولتان كشەناك دەست ئەكات بە چارەسەركردنی پرسی كورد لە توركیا بۆ ئەم مەبەستەش چەندین جار ئەچیتە زیندان بۆ لای عەبدوڵا ئۆجەلان وبەرپرسانی pkk بە مەبەستی تاو توێ كردنی بارو دۆخەكان، بەڵام ئەم ھەوڵانەی گولتان دیسا نەوە سەر ناگرێت و حوكومەتی توركیا بەھۆی نیشتنی ترس لێیان دەست ئەكەن بە داخستنی ئەو لیستە و قەدەغە كردنی چاوپێكەتنی گولتان لەگەڵ عەبدوڵ ئۆجەلاندا دا.

ئەم ڕێگری و سەركوتكاریەی دەسەڵاتدارانی تورك چۆك بە گولتان دانایات لە جاران زیاترو بویرتر یەتەوە ساحەی سیارسەت بوێرانەتر ڕوبەڕوی توركە ڕەگەزپەرستەكان ئەبێتەوە. لە ساڵی 2009 لەگەڵ ھاو خەبات و ھاو ڕێگەی سیاسی سەڵاحەدین دەمیرتاشدا لیستێك دروست ئەكەن بە ناوی پارتی BDP كارەكانیان پێكەوە گرێ دەدەن بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد . .

لە ساڵی 2014 ئەبێتە سەرۆكی شارەوانیBDP لە بیوك شەھیر كە تێیدا كارو پرۆژەكانی بۆ خەڵك ئەخاتە ڕوو.

گولتان ژیانی ھاوسەرگیری پێك ھیناوەو خاوەنی كچێكە.

لە ساڵی 2016دا ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویكردەوە، هەریەك لەسەرۆكی شارەوانی دیاربەكر گولتان كشەناك و ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی فورات ئانڵی و سەلاحەدین دەمیرتاشدا سەباحەت تونجەل لەچوارچێوەی لێكۆڵینەوەكان لە تیرۆردالەلایەن دادگاوە بڕیاری دەستبەسەركردنیان بۆ دەركرێ بە تۆمەتی ھاوكاری كردنی PKK. رۆژی 25ی تشرینی یەكەم لەفڕۆكەخانەی دیاربەكر و هەمان رۆژ و لەچوارچێوەی هەمان لێكۆڵینەوەدا فورات ئانڵی لەماڵەكەی خۆیدا لەلایەن تیمەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە دەستگیركران.

هاوكات پەرلەمانتاری پێشووی بەدەپەی باتمان ئایلا ئاكات كە لەمیانەی ناڕەزایەتییەكان دژی بڕیاری دەستگیركردنی كشاناك و ئانلی لەبەردەم شارەوانی دیاربەكردا دەستگیركرابوو، لەلایەن دادگاوە بڕیاری دەستبەسەركردنی بۆ دەرچوو. دوای ئەوەی لەلایەن داواكاری گشتییەوە ئیفادەی لێوەرگیرا، ئایلا ئاكات بڕیاری دەستبەسەركردنی لەلایەن دادگاوە دراگولتان پاش 432 ڕۆژ مانەوە لە زینداندا بە بێ دادگای كردن، سەرئەنجام دوای ئەو ماوە زۆرە لەگەڵ ھاوخەباتگێرەكانیدا دادگاییان ئەكرێت داواكاریی گشتیی دادگای تورك سەباحەت تونجەل و گولتان كشەناكی بە تۆمەتی "ئەندامبوونی ڕێكخستنی قەدەغە تۆمەتبار ئەكات.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌