پێنجشەممه - 30ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

0

عەبدوڵڵا موھتەدی

عەبدوڵڵا موھتەدی، چالاکی سیاسی و سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانە و لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەیە.

عەبدوڵڵا موھتەدی کوڕی حاجی ڕەحمان ئاغای خه‌ڵكی‌ شاری بۆکانە له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان. قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندیی لە تاران خوێندووە و دەرچووی بازرگانییە لە زانکۆی تاران.

عەبدوڵڵا موھتەدی، فواد موستەفاسوڵتانی، محەمەدحسێن کەریمی و سدیق کەمانگەر و چەند کەسی تر لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵە بوون لە 27ی ئۆکتۆبەری 1969 (5/8/1348 کۆچیی ھەتاوی). پێش لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سێ جار قۆڵبەست کرا کە جارێکیان مەحکووم کرا بە سێ ساڵ بەندیخانە.

ناھید بەھمەنی ھاوسەریەتی و دوو کچیان ھەیە کە ئێستا خوێندکارن.

 

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌