پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

عەبدولڕەحمان زەبیحی

عەبدولڕەحمان زەبیحی لەدایکبووی 1916 نووسەر و کەسایەتییەکی سیاسیی کورد بوو.

عەبدولڕەحمان زەبیحی کە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان بوو.

خوێندنی سەرەتایی لە مەھاباد و پاشان تاقیکردنەوەی سێی ناوەندی لە 1937دا لە ورمێ تەواو کرد.

پاش ئەمە ھێندێک لە گوڵستانی سەعدی و دەرسی جەبری لای مەلا قادری مودەڕیسی خوێندووە. زەبیحی لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژ. ک ساڵی 1942 دا بووە و دواتر بەشداری لە کارەکانی کۆماری کوردستان کردووە.

دوای ڕووخانی کۆمار ئاوارەی عێراق و سوریا بوو. دواجار کە گەڕایەوە عێراق لە سەرەتاکانی 1980کاندا بێسەروشوێن کرا.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌