سێشەممه - 13ی سەرماوەزی 2724

کۆی دەنگەکان

12

ئەدھەم بارزانی

ئەدھەم شێخ عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی ناسراو به ئەدھەم بارزانی له‌ 1962 له‌ بارزان له‌دایك بووه‌.

دایكی‌ ئه‌دهه‌م بارزانی‌ كه‌ ناوی‌ خه‌یرییه‌یه‌ خه‌ڵكی‌ دیوانیه‌یه‌. باوكی‌ ئەدھەم له‌لایه‌ن ڕێژیمی‌ به‌عسی‌ عێراقه‌وه‌ بێ‌سه‌ر‌و شوێن كراوه‌.

ئه‌دهه‌م بارزانى دوو جار ژیانی‌ هاوبه‌شی‌ پێك هێناوه‌. كوردێك و عه‌ره‌بێك. یه‌كێكیان خزمی‌ باوكی‌ و یه‌كێكیان خزمی‌ دایكی‌.

ساڵی‌ 1983 شێخ محه‌ممه‌د خالید كه‌ ئامۆزای‌ مه‌سعوود بارزانی‌ و ئه‌دهه‌م بارزانی‌ بوو له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی‌ ئێران و بۆ دژایه‌تی‌كردنی‌ پارتی‌ حیزبێك به‌ناوی‌ حیزبوڵڵای‌ كورد داده‌مه‌زرێنێ‌. پله‌ و پۆستی‌ ئه‌دهه‌م بارزانی‌ له‌ناو حیزبه‌كه‌ مامی‌ واته‌ حیزبوڵڵای‌ كورد دیار نه‌بوو به‌ڵام پاش پێنج ساڵ‌ له‌ دامه‌زراندنی‌ حیزبوڵڵا له‌ ساڵی‌ 1988 ئه‌دهه‌م بارزانی‌ له‌ شێخ محه‌ممه‌دی‌ مامی‌ جیا ده‌بێته‌وه‌ و حیزبێك به‌ناوی‌ حیزبوڵڵای‌ شۆڕشگێڕی‌ كورد داده‌مه‌زرێنێ‌ و ئه‌م حیزبه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ یه‌كه‌م وێستگه‌ی‌ ده‌ركه‌وتنی‌ سیاسی‌ ئه‌دهه‌م بارزانی‌.

حیزبوڵڵای شۆرشگێری کورد (KRH) بەوێنەی پارتە کوردیەکانی دیکە لە عێراقدا ساڵەکانی 1990 یارمەتیی لە ئێران وەردەگرت.

پاش ڕووخانی‌ ڕێژیمی‌ به‌عسی‌ عێراق له‌ 2003 ئه‌دهه‌م بارزانی‌ حیزبوڵڵای‌ شۆڕشگێڕی‌ كوردی‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ و چووه‌ ڕیزه‌كانی‌ پارتی‌ دیموكرات و بوو به‌ ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌.

ئەدھەم بارزانی له‌ خولی‌ دووهه‌می‌ پارله‌مانی‌ كوردستان لەسه‌ر لیستی‌ پارتی بوو بە ئەندامی پەرلەمانی باشووری کوردستان و دواتر ده‌ستی‌ له‌ پارله‌مانتاری‌ كشانه‌وه‌.

ساڵی‌ 2004 ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ له‌ ڕیزه‌كانی‌ پارتی‌ ڕاگه‌یاند و پاش دوو ساڵ‌ دیسان پێوه‌ندی‌ گرته‌وه‌ به‌ ڕیزه‌كانی‌ پارتی‌ و بوو به‌ ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌.

دواتر دووباره‌ ساڵی‌ 2016 گه‌ڕایه‌وه‌ ناو ڕیزه‌كانی‌ پارتی‌ و بوو به‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ له‌ سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ و دوای‌ دوو ساڵ‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ دوور خرایه‌وه‌.

ساڵی‌ 2021 ڕایگه‌یاند دووباره‌ ده‌یه‌وێ‌ بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ شۆڕشگێڕی‌ دابمه‌زرێنێ‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌