سێشەممه - 4ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

عادل موراد

عادل موراد ساڵی‌ 1949 له‌ باشووری‌ كوردستان له‌دایك بووه‌.

 ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سکرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی بوو.

عادل موراد نوێنەری تایبەتی جەلال تاڵەبانی بوو لەدیمەشق. لەکاتی حکوومەتی کاتیی عێراق، نوێنەری یەکێتی بوو لەبەغداد. ماوەی چوار ساڵ باڵیۆزی عێراق بوو لەڕۆمانیا.

عادل موراد ماوەی چەند ساڵێک لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکێتی بوو، دواتر بووە بە سکرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشی، ساڵی‌ 2018 لەئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌