کۆی دەنگەکان
0
عەدنان موفتی
عەدنان محهممهد رهشاد موفتی ناسراو به عهدنان موفتی ساڵی 1949 لە ھەولێر لهدایك بووه.
سالی 1971 لە ئەمنی عاممەی بەغدا زیندانی کراوەو چەندین جاریش لەسەر چالاکی سیاسی لەلایەن وڵاتانی دراوسێ گیراوە. سالی 1963 پەیوەندی کردووە بەریکخستنەکانی پارتی دیموکرای کوردستان و لەساڵانی 1971 – 1974 لێپرسراوی قوتابیانی زانکۆی موستەنسریە بووە. ساڵی 1974 بەھۆی تیکچوونی پەیوەندی نێوان شۆرش و رژێمی بەعس پەیوەندی بەشۆڕشهوە کردووە، ھەر ئەو ساڵە بەشداری لەدامەزراندنی دەزگای دارایی شۆڕشی ئەیلوول کردووە. لەپاش ھەرەسھێنانی شۆرشی ئەیلوول لە ساڵی 1975 راستەوخۆ پەیوەندی بە دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە کرد کە لە 1/6/1975 دامەزراو رۆلی بەرچاوی ھەبووە. ساڵی 1975 - 1977 چۆتە سووریا و خەریکی کاری سیاسی و رێکخستن بووە. 1978 گەراوەتەوە کوردستان وەک پێشمەرگەیەک بەشداری لە شۆڕشی نوێی کردووە. یەکێک بووە لە ئەندامانی دامەزرێنەری حیزبی سۆسیالیستی کوردستان و لە 8/8/1979 بووە بە ئەندامی سەرکرداییەتی حیزبی سۆسیالیست و رۆڵی بەرچاوی لە ئاشتبوونەوەی گشتی و دامەزراندنی بەرەی کوردستانی ھەبووە. لە 1979 – 1992 رۆڵی بەرچاوی لە بواری پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ ھێزە سیاسی و عەربی و نێودەوڵەتییەکاندا ھەبووە. ساڵی 1995 بۆتە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی ھەولێر.
سێ ساڵ نوێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بووە لە قاھیرەی پایتەختی میسر.
ساڵی 1999 لەحکوومەتی ھەرێمی کوردستان پۆستی وەزیری شارەوانی وەرگرتووەو دواتریش بۆتە وەزیری دارایی و ئابووری و پاشان بۆتە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان. لە کۆنگرەی دووەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا دووبارە بە ئەندامی سەرکردایەتی و پاشان بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی ھەڵبژێردراوە.
خاوەنی بروانامەی بکالۆریۆسە لە ژمێریاری. دوو کتێبی بە ناوی “العلاقات العربیه الكوردیه” و “حوار العربی الكوردی” بڵاوکردۆتەوە. زمانەکانی کوردی و عەرەبی و تورکی و فارسی و ئینگلیزی و فەرەنسی دەزانێت.
سەرۆکی خولی دووەمی پەرلەمانی کوردستان بوو.