پێنجشەممه - 9ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

0

ئەحمەد تۆفیق

ﻋﻪﺑﺪوڵڵا ﺋﯿﺴﺤﺎﻗﯽ ناسراو به ئەحمەد تۆفیق، کوڕی سەید حەمەدەمینی ئیسحاقی. ساڵی 1931 لە گەڕەکی ھەرمەنیانی مەھاباد لەدایک بووە. لە ساڵی 1938 لە خوێندنگای سەرەتایی پەھلەوی لە مەھاباد، بەر خوێندن دەخرێت. ڕووداوەکانی 1941-1946ی مەھاباد، کاریگەریی گەورەی لە سەر دادەنێت و ئەم ساڵانە وەک دەسپێکی تێکۆشانی سیاسی ئەحمەد تۆفیق دێنە ئەژمار و خۆیان لە رێکخستنەکانی لاوانی ئەوکاتدا دەبینێتەوە.

ئەحمەد تۆفیق لاوترین ئەندامی کۆمیتەی مەھابادی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەبێت و لە سەرجەم چالاکییەکانی حیزب لەو شارەدا لە ڕیزی پێشەوە دەبێت و خۆی دەنوێنێ.

پاش ھەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی 1961 بە سەرکردایەتی مەلا مستەفا بارزانی و پەیوەستبوونی ئەحمەد تۆفیق بەو شۆڕشە، ناوبراو داوای لە خزمانی کرد بۆ بەشداریکردن لە شۆڕش خۆ بگەێننە باشووری کوردستان. ئەوە بوو سەید حەسەنی کوڕی سەید حوسێنی برای و دوو خوشکەزای دیکەی بە ناوەکانی مەلاغەفور و حەسەن ئیبراھیمی بۆ پێشمەرگایەتی ڕوویان لە باشووری کوردستان کرد.

ئەحمەد تۆفیق تا ئەو کاتەی گیان لەدەست دەدات، بە ڕەبەنی دەمێنێتەوە و ژن ناھێنێت.

ساڵی 1973 ئەندامانی ڕێژیمی بەعس و بە فەرمانی نازم گزاری بەڕێوەبەری دەزگای ئەمنی عێراق دەستبەسەر کراو لە زیندانی ئەبوغرێب لەژێر ئەشکەنجەدا کوشتیان.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌