پێنجشەممه - 30ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

0

ئاڵا تاڵەبانی

ئاڵا تەحسین حەبیب تاڵەبانی ناسراو به‌ ئاڵا تاڵەبانی ساڵی‌ 1966 لە سلێمانی له‌دایك بووه‌.

کەسایەتی سیاسیی ژنی کورد و سەرکردەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەژیانی سێ جار بۆتە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

ئاڵا، لە زانکۆی سلێمانی خوێندوویەتی و ماستەری لە وێژەی ئینگلیزی لەو زانکۆیە بەدەستھێناوە.

لە ساڵی 1986 ئاڵا دەبێتە ئەندامی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان. ئاڵا کاری مامۆستایەتی و ئەندازیاری لەدەستداوە بەھۆی کوردبوون و ڕەتکردنەوەی بەبەعسی بوون. لە ساڵی 1991، ئاڵا عێراق جێدەھێڵێت و ئاڵا لە بەریتانیا زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی ئوپسالا خوێندووه‌.

لەدوای ڕووخانی ڕێژیمی سەددام حوسەین، ئاڵا لەگەڵ چالاکوانی عێراقی زەینەب سوەیج دەگەڕێنەوە عێراق. ئاڵا گرووپێک دادەمەزرێنێت بەناوی یەکێتیی ژنانی کورد (دواتر وەک ڕێکخراوی ژنان بۆ ئازادی عێراق ناسرا). ھەروەھا بووە یەکێک لە ھاودامەزرێنەرانی ئەنجوومەنی باڵای خانمانی عێراقی.

ئاڵا لە ساڵی 2005 وەک یەکێک لە ئەندامانی ھاوپەیمانی کوردستانی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی کاتی عێراق ھەڵبژێردرا. لەھەمان ساڵدا، لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق جارێکی دیکە ئەندامییەتی بردەوە. لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی 2010، ئاڵا جارێکی دیکە بوویەوە ئەندام پەرلەمان. دواتریش لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی 2014 چۆوه‌ پەرلەمانی عێراق. لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش وەک نوێنەری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دیاریکرا. دواتر لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی 2018 لەسەر لیستی ھاوپەیمانی بەغدا خۆی کاندید دەکاتەوە بۆ جاری سێیەم دەبێتەوە ئەندام پەرلەمانی عێراق.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌