کۆی دەنگەکان
6
عەلی باپیر
عەلی باپیر وەتمان لە ساڵی 1961 لە پشدەر له باشووری كوردستان لەدایكبووە.
لە ساڵی 1967 چووەتە بەر خوێندن و لە ساڵی 1974 چووەتە خوێندنی ئیسلامی، لە ساڵی 1980 قۆناخی شەشی ئامادەی ئیسلامی لە سلێمانی تەواوكردووە.
لە ساڵی 1981 چووەتە كۆلێژی فیقه لە نەجەف، بەڵام بەهۆی چاودێریكردنی لە لایەن دەزگا ئەمنییەكانی ئەوكاتە، خوێندن تەواوناكات و دەگەڕێتەوە رانییە و پاشان دەچێتە ئێران.
دوای ئەوەی ناتوانێت لە یەكێك لە زانكۆكانی تاران بخوێنێت، عەلی باپیر دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان و تاقیكردنەوەی پێشنوێژی و وتارخوێنی لە ساڵی 1983 لە هەولێر دەداتەوە، پاشان بە شێوەیەكی فەرمی وەكو مامۆستای مزگەوتی نورسی لە رانییە دەستبەكاردەبێت، لە هەمان ساڵدا یەكەم كتێبیی بە ناونیشانی پوختەیەك لە ئیسلامی بڵاودەكاتەوە.
لە ساڵی 1987 لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا لە نێوان سنووری عێراق و ئێران گرووپێكی سەربازی بەنێوی هێزی حەمزە دروستدەكەن، كە دەبێتە بەشێك لە هێزی سەربازی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان و لە ناوچەی قەڵاتووەكان جێگیردەبن.
لە زۆربەی كۆنگرەكانی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی یەكەمی بەدەستهێناوە و بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی رێكخستن هەڵبژێرداوە.
دوای تێكچوونی رەوشی ناوخۆی بزووتنەوەی یەكبوونی ئیسلامی كوردستان، لە كۆنگرەی یەكەمی لە ساڵی 2002 لە دوای ساڵێك لەگەڵ زۆرینەی ئەندامانی كۆنگرە لە 31ی ئایاری 2001 كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان رادەگەیێنن و تاوەكو ئێستا ئەمیری ئەو حیزبەیە.
لە كاتی بانگهێشتكردنی بۆ كۆبوونەویەك لەگەڵ هێزەكانی ئەمریكا لە 20ی تەمووزی 2003، لەگەڵ 3 ئەندامی سەكردایەتی و 10 پاسەوانی تایبەتی لایەن ئەمریكاوە بۆ ماوەی 22 مانگ دەستگیركران.
عەلی باپیر لە هەڵبژاردنی 7ی ئازاری 2010 وەكو سەرۆكی لیستی كۆمەڵ لە پارێزگای هەولێر بۆ پەرلەمانی عێراق خۆی كاندیدكرد، 50 هەزار و 116 دەنگی بەدەستهێنا.
عەلی باپیر لە ساڵی 1983 لەگەڵ رووخسار ئیبراهیم ماما ئاغا هاوژینی پێکهێناوە، لە ساڵی 1993 ژنی دووەمی هێناوە بە ناوی شوكریە ئەحمەد، لە ساڵی 1996هاوژینی یەكەمی كۆچی دوایكردووە و بەم بۆنەوەیە عەلی باپیر كتێبێكی لە سەر خێزانی یەكەمی نووسیوە. بەم دواییە ژنی سێیەمی هێنایەوە.
عەلی باپیر بە پیاوێكی كۆمەڵایەتی و خوێنەر و نووسەرێكی باش ناسراوە، زیاتر لە 85 كتێب و نامیلەكەی هەن و دواین كتێبیشی لە سەر داعش بوو.
عەلی باپیر له سهرهتاوه تا ساڵی 2015 كه كۆنگرهی 3ی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان بهڕێوه چوو، بە ئەمیر هەڵبژێردراوە. بهڵام له كۆنگرهی چوارهم كه له 2021 بهسترا، پاشناوی ئهمیریان بۆ سهرۆك گۆڕی و ههروهها كۆمهڵی ئیسلامیی كوردستان بوو به كۆمهڵی دادگهری كوردستان و عهلی باپیر بوو به سهرۆكی كۆمهڵی دادگهری كوردستان.