پێنجشەممه - 6ی بەفرانباری 2724

کۆی دەنگەکان

0

عه‌لی ته‌ته‌ر

عه‌لی ته‌ته‌ر تۆفیق محه‌مه‌دئه‌مین ناسراو به عه‌لی ته‌ته‌ر ساڵی‌ 1968 له‌ ناحیه‌ی نێروه‌ی رێكان، قه‌زای ئامێدی له پارێزگای دهۆك له باشوورى كوردستان له‌دایكبووه‌.

 ساڵی 1975 ئاوارەی ئێران بووە

 ساڵی 1979 بووەتە ئەندامی یەکێتی قوتابیانی کوردستان

 ساڵی 2002 بووەتە کارگێری لقی یەکی پارتی

له‌ كۆنگره‌ی 13ی ساڵی 2010ی پارتی، بووه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی‌

تاوەکوو 2001 له‌ ریزی یه‌كێتی قوتابییانی كوردستان كاری كردووه‌.

ساڵی 2011 تا 2017 بەرپرسی لقی 10ی پارتی بووە

 لە ساڵی 2017 بوو به بەرپرسی لقی هەشتی پارتی لە زاخۆ

دكتۆرای له‌ مێژووی نوێ و هاوچه‌رخ هەیە

ساڵی 2018 پلەی پرۆفیسۆری پێدراوە لە بەشی مێژووی زانکۆی دهۆک.

 خاوەنی 9 پەرتووکە لە بواری سیاسی و مێژوویی

ساڵی‌ 2020 بوو به‌ پارێزگاری‌ دهۆك

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌