کۆی دەنگەکان
123
عارف باوەجانی
عارف باوه‌جانی ساڵی 1973 له ناوچەی سه‌لاسی باوه‌جانی سه‌ر به پاڕێزگای کرماشان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایکبووه.
له ساڵی 1980 وێرای بنه‌ماڵه‌که‌ی له سه‌ره‌تای شه‌ری نێوان ئێران و عێراق ئاواره‌ی باشووری کوردستان ده‌بن. دوای دوو ساڵ بۆ که‌مپی ئه‌ڵتاش له ڕومادی ده‌گوازرێنه‌وه.
عارف باوه‌جانی چوار ساڵ ده‌بێته پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و ساڵی 1997 ڕوو ده‌كاته وڵاتی نه‌رویژ و له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بێ.
له ساڵی 2000ـه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی سوسیال چه‌پی نۆرویژی ده‌ست به کار ده‌بێت.
له سالی 2003ـه‌وه وه‌ک ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ئۆسڵۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ، له لیستی ئه‌و حیزبه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هه‌ڵده‌بژێردریت.
له ساڵی 2006 پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان داده‌مه‌زرێنێت، پاشان تا به‌ستنی کۆنگره‌ی یه‌که‌می ئه‌و پارته له کۆنفرانسه‌کاندا وه‌ک وتەبێژی کاتی هه‌ڵده‌بژێردرێت.
له کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستاندا، له 2009 و لە کۆنگرەی دووەم لە 2013 لە هەولێر وەک سەرۆکی گشتی هه‌ڵبژێردراو تا تا ئێستا لەو پۆسته‌دا ماوه‌ته‌وه.
لە کۆنگرەی یه‌كیه‌تیی نەتەوەکانی بندەست (غەیرە فارسی) لە ئۆسڵۆ لە ساڵی 2013 تا 2016 وەک سەرۆکی ئەو رێکخراوەش هه‌ڵبژێدراوه.
لە سەرەتای سالێ 2021 وەک سەرۆکی هاوپەیمانی لێبراڵی زاگرۆس، کە لە نێوان چەند نەتەوەی بندەست لە ئێران درووستبووە هەڵدەبژێرێت و خۆی یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ئەو هاوپەیمانییە.
عارف باوەجانی وه‌ك سه‌رۆكی پارتی سه‌ربه‌ستیی كوردستان به كاری دیپلۆماسی و به‌ڕێوه‌به‌ریی پارته‌كه‌ی سه‌رقاڵه.
باوەجانی نووسه‌ری چه‌ندین كتێب و نامیلكه‌یه كه هه‌ندێكیان چاپ كراون و هه‌ندێكیشیان ئاماده‌ی چاپن.
عارف باوەجانی جگه له زمانی كوردی شارەزایی له زمانەکانی عەرەبی، نەرویجی، فارسی و ئینگلیزی‌دا هەیە و له ڕاگه‌یاندنه‌كاندا چالاكه.
کاک عارف بەڕاستی مرۆڤێکی پاکی نەتەوەیی و سەربەخۆییخوازە، بە دڵسۆزی و ڕاستگۆیی لەگەڵ گەلەکەو هاوبیرانی درێژە بەو ڕێبازە دەدات، و دڵنیام ئایندەیەکی باش چاوەڕێێ دەکات