چوارشەممه - 5ی بەفرانباری 2724

کۆی دەنگەکان

0

ئەرسەلان باییز

ئەرسەلان بایيز ساڵی 1950 لەگوندی کاریتانی سەر بە ناحیەی دیبەگەی پارێزگای ھەولێر لەدایک بووە.

بکالۆریۆسی لە زمانی کوردی لە ‌زانکۆی بەغدا تەواوکردووە.

لەساڵی 1970دا پەیوەندیکردووە بە ‌کۆمەڵەی مارکسیی لینینی کوردستانەوە، لەساڵی 1974 بۆ ساڵی 1975 بوە بەپێشمەرگە لە ‌شۆڕشی ئەیلوولدا، لە ساڵی 1975دا لەگەڵ خاڵە شیھاب و جەعفەر و چەند سەرکردەیەکی دیکەی کۆمەڵەدا لەلایەن رژێمی بەعسەوە زیندانیی کراوەو تا ساڵی 1978 لەزینداندا بووە. ساڵی 1979 پاش ئەوەی ئازاد دەکرێت، دەبێتەوە بەپێشمەرگە تا راپەڕینی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

ساڵی 1992 یەکەم سەرنووسەری ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بووە کە رۆژنامەیەکی رۆژانەیە. لەیەکەم کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانیشدا لەساڵی 1992دا بەئەندامی سەرکردایەتی ھەڵبژێردرا.

ساڵی 1993 تا ساڵی 1996 لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی ھەولێر بووە، پاشان بۆ ماوەی 10 ساڵ لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستنی بووە. ھەر لەساڵانی نەوەتەکاندا چەند ساڵێک وەزیری پەروەردە بوو. ساڵی 2000 بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی سلێمانی بەدەستھێناوە، ساڵی 2003ش لە ‌ئەدەبی کوردییدا بڕوانامەی دکتۆرای لەھەمان زانکۆ بەدەستھێناوە.

چه‌ند توێژینەوە و بەرھەمی‌ هه‌یه‌.

ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانه‌‌و ماوه‌یه‌ك سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بووه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌