کۆی دەنگەکان
1
ئازاد هەورامی
ئازاد عەبدولمەجید عەبدولغەفار ناسراو به ئازاد هەورامی ساڵی 1954 له شاری كەركووك لەدایك بووەو بەرەچەڵەك خەڵكی ناوچەی تەوێڵەی هەوراماننو هەر بۆیەش نازناوی هەورامی هەڵگرتووە.
ئازاد هەورامی سەركردەیەكی سیاسی دیارو ناسراوی كوردستانو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و کەسایەتییەکی روناكبیرو هونەرپەروەر بوو.
تا پۆلی شەشەمی ئامادەیی لەشاری كەركووك خوێندووەو بەهۆی هەڵسوڕانی سیاسییەوە نەیتوانیوە درێژە بەخوێندن بدات.
سەرەتای ساڵی 1970 پەیوەندی بەیەكێتیی قوتابیانی كوردستانەوە كردووەو وەك پێشمەرگە بەشداری شۆڕشی ئەیلولی كردووە.
ئازاد هەورامی خاوەنی بیروباوەڕی چەپ بووە، هەر بۆیەش لەساڵی 1973ەوە پەیوەندی بەكۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستانەوە كردو هەوڵو خەباتێكی بێ وچانی دا بۆ بڵاو كردنەوەو بەرجەستەكردنی بیرو باوەڕی رێكخراوەكەی.
ساڵی 1976 لەشۆڕشی نوێدا بووە بەپێشمەرگەو لەناوچەی چەمی رێزان مەفرەزەیەكی سەرەتایی دروست كردووەو درێژەی بەتێكۆشانی سیاسیو پێشمەرگانە دا.
چەندین بەرپرسیارێتی باڵای لەكۆمەڵەو یەكێتیدا هەبووەو لەساڵی 1978 بە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی دیاری كراوە.
بەرپرسی چەندین ئۆرگانی كۆمەڵەو یەكێتی بووە لەوانە بەرپرسی لقی دووی كەركووكی یەكێتی، دەزگای رۆشنبیری كۆمەڵە، مەڵبەندی بادینانی یەكێتی.
ئازاد له ساڵی 1988 لە گوندی كونەكۆتری دۆڵی باڵەیان بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی رژێمی بەعسەوە بەسەختی بریندارو بەهۆی سەختی برینەكەیەوە شەهید بوو.