پێنجشەممه - 9ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

99

بابەشێخ حوسێنی

 بابەشێخ حوسێنی كوڕی مامۆستا سەید جەلاله‌دینه و له‌دایكبووی‌ ساڵی‌ 1967ـه له‌ شاری‌ بانه‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان.

بابەشێخ سکرتێری گشتيی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانه‌.

له تەمەنی 14 ساڵیدا بووەته پێشمەرگه لە دەفتەری مامۆستا شێخ عێزەدین و لە دوای دامەزرانی سازمانی خەباتیش دەوری هەبوە و درێژەی به كارو چالاكی سیاسی و پێشمەرگایەتی‌ داوه.

 لە زۆربەی شه‌ڕه‌كانی‌ هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات دژ بە رێژیمی‌ ئێران دەوری فەرماندەیی گێڕاوە. له كۆنفرانسی ساڵی 1983ی سازمانی خەبات دا بوو به‌ ئەندامی سەركردایەتی و به‌ ئه‌ندامی‌ دەفتەری سیاسیی سازمان خه‌بات هەڵبژێردرا. له كۆنگرەی دووهەمی سازمانی خەبات له ساڵی 1986دا، وەك ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و دەفتەری سیاسی هەڵبژێردرایەوە.

بابەشێخ، دەوری كاریگەر و سەرەكی بووه‌ لە بەستنی كۆنگرە و ئاڵوگۆڕە ڕیشەییەكانی سازمانی خەبات چ وەك گۆڕانی ناوی سازمان و چ وەك بەرنامەی سیاسيی سازمان لە هێزێكی نەتەوەیی ئیسلامیيەوە بۆ نەتەوەیی و نیشتمانی. هەروەها هه‌ر لەو كۆنگرەدا كە ساڵی 2004دا به‌سترا به سكرتێری گشتیی‌ سازمانی‌ خه‌بات هەڵبژێردرا.

بابه‌شێخ له كۆنگرەی چوارەم، پێنجەم و شەشەمیشدا، به زۆرینەی دەنگ بۆ پۆستی سكرتێری گشتیی هەڵبژێردرایەوە.

 بابەشێخ حوسێنی له باری نووسین و وەرگێران و توێژینەوەی سیاسیی دا چالاكه‌ و له مەیدانی نیزامیشدا 6 جار بریندار بووه و چه‌ند جار هەوڵی تیرۆر كرانی‌ له‌لایه‌ن رێژیمی‌ ئێرانه‌وه‌ دراوه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌