هەینی - 31ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

32

بافڵ تاڵەبانی

بافڵ جەلال حیسامەدین تاڵەبانى بافڵ تاڵەبانی ناسراو به بافڵ تاڵەبانی ساڵى 1973 لە بەغداد لەدایکبووە. بافڵ کوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی و ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەدە و برای قوباد تاڵەبانییە.

بەناوى بافڵەکەى چەمى ڕێزانەوە ناونراوە ، ژیانى منداڵى و گەنجێتى لە ماڵى برایم ئەحمەدى باپیرى لە بەریتانیا بەسەر بردووە، تەمەنى گەنجێتى زیاتر بە خوێندنەوە و وەرزشەوە بەسەر بردووە. هاوسەرەکەى ناوى لاڤەیە و کچى مەلا بەختیارى ئەندامى ئەنجوومەنى باڵاى سیاسى یەکێتییە.

سەرەتای ژیانی سیاسی بافڵ تاڵەبانی بەرپرسى نووسینگەى سکرتاریەتى تاڵەبانى بووە.

 ساڵى 1996 بەشدارى لە ڕاهێنانەکانى فەیلەقى بیانى فەرەنسادا کردووە.

ساڵى 1998 یەکێک بووە لە بەژداربووانى ڕاهێنانە سەربازییەکانى بەریتانیا، ساڵى 2000 بەشدارى لە ڕاهێنانى هێزە تایبەتییەکانى ئەمریکادا کردووە.

لە ئەمریکا و بەریتانیا ستراتیژى سیاسى خوێندووە، یەکەمجار وەک وەرگێڕ لەگەڵ هێزەکانى ئەمریکا گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان.

لەگەڵ لاهور شێخ جەنگى ئامۆزاى کە بافڵ تاڵەبانی كه پێكه‌وه‌ بوونە هاوسەرۆکی یەکێتی، دەزگاى دژەتیرۆرى دامەزراندووە و بەرپرسى کاروبارى دژەتیرۆرى کوردستان بووە.

لە دواى کۆچى دوایى مام جەلال و گەڕانەوەى تەرمەکەى بۆ شارى سلێمانى، بافڵ تاڵەبانى زیاتر لە جاران دەرکەوتەوە و بە ئاڕاستەى یەکخستنەوەى ناوماڵى یەکێتى کارى کرد. بە ئاشتکەرەوەی دەنگە ناڕازییەکانی ناو یەکێتی دادەنرێت و هەروەها ڕۆڵى لە دانانى سەرۆککۆمارى عێراقدا هەبووە.

بافڵ تاڵەبانی تا کۆنگرەى چوارەمى یەکێتى هیچ پۆستێکى لەناو یەکێتیدا نەبووە، هەر لەو کۆنگرەیەدا بە 791 دەنگ بە ئەندامى سەرکردایەتى هەڵبژێردرا.

 لە ساڵى 2020 بە زۆرینەى دەنگى ئەندامانى ئەنجومەنى سەرکردایەتى لەگەڵ لاهور شێخ جەنگى بە هاوسەرۆکى یەکێتى هەڵبژێردران.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران

تەنیا ئە و شیاوی سەرکردەیە ئەو دەتوانێت هەموو جیاوازیەکانی ناو یەکێتی نەهێڵێت چونکە ئەو بە بەڵگەوە دەیسەلمێنێت کەدەتوانێت کێشەکانی ناویەکێتی چارەسەر بکات

  • 1
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌