کۆی دەنگەکان
0
به‌هادین نووری
ساڵی 1927 له گوندی ته‌كیه‌ی ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ له باشووری كوردستان له‌دایك بووه.
یەكێك لە دیارترین سەركردە چەپەكانی باشووری كوردستانه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی له‌دایك بووه، به‌ڵام هه‌ژاری و بێده‌ره‌تانی و چینایه‌تی له كۆمه‌ڵگا‌دا وایكرد به‌دوای به‌ره‌یه‌كدا بگه‌ڕێ بۆ خه‌بات كه شه‌ڕی چینایه‌تی درووشمی بێ.
له‌و كاته‌دا حیزبی شیوعی هه‌ڵگری هه‌مان درووشم بوو. بۆیه له‌و كاته‌دا ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وان‌و له ته‌مه‌نێكی كه‌مه‌وه په‌یوه‌ندی ده‌كا به ریزه‌كانیانه‌وه.
به‌هادین نووری دوای تێپه‌ڕینی 5 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌تی له حیزبی شیوعی دوای له‌سێداره‌دانی فه‌هد كه دامه‌زرێنه‌ر‌و سكرتێری حیزب بوو، ده‌بێته شوێنگره‌وه‌و سكرتێری ئه‌و حیزبه، له كاتێكدا ته‌مه‌نی ته‌نیا 22 ساڵ بوو. لەو رۆژگارەدا یەكێك بو لە حیزبە هەرە گەورەو كاریگەرەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق‌و کوردستانیش. حیزبی شیوعی ده‌بێته یه‌كێك له گه‌وره‌ترین‌و كاریگه‌رترین رێكخراو له گۆڕه‌پانی سیاسی كه توانای خۆپیشاندانی میلیۆنی هه‌بوو.
بەهادین نووری، سكرتێری هەڵبژێردراوی كۆنگرە نەبوو، بەڵكو لەساڵی 1949ـەوە تا 1953 سكرتێری دیفاكتۆی ئەو حزبە بوو، كە كورد و مەسیحی و جولەكە و شیعەكان بەشێكی بنەڕەتی رێكخستن و جەماوەرەكەی بوون.
له ماوه‌ی به‌رپرسایه‌تیی‌دا ئه‌ودا كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له به‌رنامه‌و پێڕه‌وی حیزب دا ئه‌نجام ده‌درێ. یەكەم كەس بوو دیاریكردنی مافی چارەنووسی بۆ كورد خستە بەرنامەی حیزبی شیوعییەوە. دروشمی خۆماڵیكردنی نەوت‌و دروشمی روخانی پاشایەتیش بەهەمانشێوە.
بەهادین نووری هەمیشە مانەوە لەوڵات و نیشتمانی بەگرنگتر‌و پێویست‌تر زانیوە تا پەنابردنە وڵاتان، هەرچەندە خۆی گوته‌نی تۆزقاڵێك هەستی نەتەوەپەرستی لەخۆیدا بەدی نەكردووە، بەڵكوو بەلایەوە مرۆڤ گرنگ بووە نەك نەتەوە و ئایینەكەی. تەنانەت هاوسەری یەكەم كه ناوی مادلین بووه، جوولەكە بوو.
به‌هادین نووری 4 ساڵ سكرتێر ده‌بی‌و ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێ و حوكمی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رده‌چێ.
دواتر له‌ژێر فشاری حیزب‌و جه‌ماوه‌ر حوكمه‌كه‌ی ده‌گۆڕدرێته بۆ زیندان هه‌تا هه‌تایی و دوای شۆڕشی 14ی ته‌مووزی ساڵی 1958 ئازاد ده‌كرێ.
له‌شه‌سته‌كاندا ناچار كرا وڵات به‌جێ بێڵێ.
به‌هادین نووری له رێكه‌وتنی حیزبی شیوعی و حیزبی به‌عس و هه‌روه‌ها حیزبی شیوعی و یه‌كیه‌تیی نیشتمانيی كوردستان یه‌كێك بووه له نه‌یارانی ئه‌و رێكه‌وتنانه.
ساڵی 1984 به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ حیزبه‌كه‌ی و نه‌گونجانی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ده‌ستبه‌رداری حیزبی شیوعی ده‌بێت و ساڵی 1994 بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانی كوردستان داده‌مه‌زرێنێ‌و ماوه 10 ساڵ وه‌ك سكرتێری ئه‌و حیزبه درێژه به خه‌باتی سیاسیی ده‌دا.
به‌هادین نووری حیزبی كۆمۆمنیستی كرێكاری‌و حیزبی شیوعی كوردستان بە چەپی سەرلێشێواو ناودەبرد.
به‌هادین نووری ساڵی 2020 بە هۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كڕۆنا کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی گوندی تەکیەی قەرەداغ بە خاک سپێردرا.