کۆی دەنگەکان
2
بە‌رهە‌م ساڵح
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له ساڵی 1960 له شاری سلێمانی، له باشووری كوردستان له دایکبووه.
له کۆتایی ساڵی 1976 په‌یوه‌ندیی کردووه به ریزه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانه‌وه.
له ساڵی 1979 دا دووجار له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه ده‌سگیرکراوه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیکردن به‌ڕیزه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کوردستانه‌وه. ماوه‌ی 43 رۆژ له زیندانه‌کانی ئه‌من له هه‌یئه‌ی ته‌حقیقی خاسسه له که‌رکوک ده‌سگیر کراوه و به چه‌ندین شێواز ئه‌شکه‌نجه دراوه.
به هۆی چاودێری ئه‌منییه‌وه عیراقی جێهێشتووه و روویکردۆته به‌ریتانیا.
له سه‌ره‌تای هه‌شتاکانه‌وه بۆته ئه‌ندام له رێکخستنه‌کانی ئه‌وروپای یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و بۆته به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی یه‌کێتی له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا.
خوێندنی زانکۆی ته‌واو کردووه، بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆسی له ئه‌ندازیاری مه‌ده‌نی و بیناسازی ساڵی 1983 له زانکۆی کاردیف له به‌ریتانیا، به‌ده‌ستهێنا.
خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دکتۆرایه له بواری ئامار و پراکتیزه‌ی کۆمپیوته‌ر له ئه‌ندازیاری گشتی له ساڵی 1987 له زانکۆی لیڤه‌ربول له به‌ریتانیا.
له یه‌که‌مین کۆنگره‌ی ئاشکرای یه‌کێتیی نیشتمانیی له کوردستانی ئازاد کراو، ساڵی 1992، به ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی هه‌ڵبژێردراوه‌و ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردنی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای پێشپێردراوه.
نوێنه‌ری یه‌که‌مین کابینه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم بووه له دوای یه‌که‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له کوردستان له ساڵی1992 دا، بۆته به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه له ئه‌مریکا-واشنتۆن.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بووه له ماوه‌ی نێوان کانونی دووه‌می 2001 و ناوه‌ڕاستی 2004 له سه‌ر ته‌کلیفی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، له‌ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیکردنی حکومه‌تدا هه‌وڵێکی زۆری‌دا بۆ چککردنی باری گوزه‌رانی هاووڵاتیانی هه‌رێم و باشکردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان و بنه‌مارێژی کرد بۆ پرۆژه‌کانی گه‌شه‌پێدان که‌بووه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی جه‌ماوه‌ری کوردستانی له کاتێکدا ئه‌و هه‌رێمه گه‌مارۆ درابوو له هه‌موو چانسێکی ئابووری و گه‌شه‌پێدان بێبه‌شکرابوو.
له دوای رووخانی رژێم بووه جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌تی کاتیی عیراق له نیوه‌ی دووه‌می ساڵی 2004 و پاشان بووه وه‌زیری پلاندانان له حکومه‌تی ئینتیقالی عیراق له ساڵی 2005 و دواتر بۆته جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌ڵبژێدراوی عیراق (حکومه‌تی نوری مالکی) و سه‌رۆکایه‌تی لیژنه‌ی ئابووری پێسپێردراوه.
زانکۆی ئه‌مریکی له عیراق - سلێمانی دامه‌زراندووه و ئێستاش سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی باوه‌رمه‌ندانی ئه‌و زانکۆیه ده‌کات.
له رۆژی 25/7/2009 له لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی کوردستانه‌وه کاندید کراوه بۆ سه‌رۆکایه‌تی لیستی کوردستانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و دواتریش ئه‌رکی سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستانی پێ‌سپێردرا.
به‌رهه‌م ساڵح ساڵی 2017 له یه‌كیه‌تیی نیشتمانی جیابۆوه‌و رۆژی 16ی ئه‌یلولی 2018 قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له‌كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستان تۆماركرد و 27ی كانونی یه‌كه‌می 2018 مۆڵه‌تی فه‌رمی له كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق وه‌رگرت.
دووباره بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار رێگه‌ی كه‌وته‌وه یه‌كیه‌تی نیشتمانی‌و رۆژی 2ی 10ی2018 به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك كاندیدی یه‌كێتی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه له به سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا.
خێزانداره و کوڕێک و کچێکی هه‌یه.