پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

جەمیل بایک

جەمیل بایک لە دایکبووی 1951 لە شاری ئەلعەزیز لە باکووری کوردستان له‌دایك بووه‌.

جەمیل بایک ناسراو بە هەڤاڵ جومعە ساڵی 1951 لە شاری ئەلعەزیزی باکووری کوردستان لە دایک بووه‌.

یه‌كێك له‌ شەش دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستانە.

جەمیل بایک جێگری سەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستانە. تا ساڵی 1995 فەرماندەی گشتی باڵی سەربازی ئەو پارتە بووە.

لەدوای ساڵی 2002 لەناو ئەو پارتەدا چەند کەسێکی ئه‌و پارته‌ کە خۆیان بە گروپی نوێخواز و ریفۆرمخواز دەناساند ویستیان چەند گۆڕانکاری بنچینەیی لەناو پەکەکە دا دروست بکەن بەڵام جەمیل بایک لە دژی ئه‌م گرووپه‌ وەستایەوەو هەمویانی لە پ ک ک وەدەرنا.

جومعە تۆمەتبار ئەکرێت بە کوشتنی 18 گەریلای برینداری پەکەکە بەڵام لەکتێبەکەی خۆیدا هەمو ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە.

لە 30ی حوزەیرانی 2013 لە نۆیەمین کۆنگرەی کۆما جڤاکێن کوردستان ناسراو بە کەجەکە جەمیل بایک بەھاوبەشی لەگەڵ بەسێ ھۆزات بوونە بوو به‌ هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌