کۆی دەنگەکان
7
دوكتور محەممەد قەدەمی
محەممەد قەدەمی كوڕی ئه‌حمه‌د، له‌دایكبووی 1350ی هه‌تاوی.
بە ڕەچەڵەک خه‌ڵكی ناوچه‌ی گەورکی بانەیە له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێستاش لە بانە نیشتەجێیە.
نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌وان، شاعیر، چالاكی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌رزشییه و ماوه‌یه‌كیش به‌پرسی وه‌رزشی کانگفۆی سه‌قز بووه. ئەم ئاخریانە خەریکی پاڵەوانییەتی زۆرخانەیە.
دکتۆرای PHD سیاسەتی هه‌یه و ساڵانێكی زۆر مامۆستای زانكۆ بووه و له ئیداره‌كانی دیكه‌ش كاری كردووه.
دوکتۆر قەدەمی چه‌ندین جار بۆ پارله‌مان و شۆڕای خوبره‌گان خۆی كاندیدا كردووه به‌ڵام بە دەگمەن نەبێ تەئید نەکراوە و یان ئەوەندە درەنگ تەئید بووە کە فریای پڕۆپاگەندە نەکەوتوه و ده‌نگی نه‌هێناوه‌ته‌وه.
ساڵی 1400ی هه‌تاوی (2021) وه‌ك ته‌نیا كوردێك خۆی به‌ربژێر كرد بۆ سه‌رۆک كۆماری ئێران، به‌ڵام حكوومه‌تی ئێران نه‌یهێشت و به‌ھۆی کورد بوون و سوننە بوون بەری پێ گرت. كه پێشیان پێ گرت ئه‌ویش ھەڵبژاردنی بایکۆت کرد.
کتێبی زۆری لە بواری سیاسەت و ئایین دا نووسیون و ھەروەھا شێعری کۆمەڵایەتی و نیشتیمانی زۆرن.