کۆی دەنگەکان
1,934
دوکتور قاسملوو
دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو رێبه‌رێکی هه‌ڵکه‌وتووی پڕ له شانازیی گه‌لی کورده، که که‌م نین ئه‌وم خاوه‌ن هه‌ڵوێستانه‌ی که له‌و بـڕوایه دان، ئه‌گه‌ر هه‌تا ئێستا زیندوو بوایه، بارودۆخی نه‌ته‌وه‌ی کورد به شێوازێکی دیکه ده‌بوو.
دوکتور قاسملوو، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی له قۆناخێکی مێژوویی زۆر هه‌ستیار، به بیر و ئه‌ندیشه‌ی گه‌شه‌خوازانه‌ی خۆی رێبه‌ری کرد.
شه‌ڕی سارد، دونیای دوو جه‌مسه‌ری ، هه‌شت ساڵ شه‌ڕی نیوان ئێران و عێراق، تێکهه‌ڵچوونی دوو ئیدئۆلۆژیی گه‌وره‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م، هێژمۆنی ئیدئۆلۆژیی پاوانخوازی کۆمۆنیستی له ناوچه و رووخانی رێژیمی پاشایه‌تی، تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سه‌رده‌مێکن که دوکتور قاسملوو بزووتنه‌وه‌ی میللی ــ دێمۆکراتیکی نه‌ته‌وه‌ی کوردی رێبه‌ری ده‌کرد.
ئاخاوتنی مێژووی شەهید دوکتور قاسملوو لە میتینگی شاری مەهاباد
دوکتور قاسملوو رێبه‌رێکی خاوه‌ن ئه‌ندیشه‌ی تایبه‌ت، به‌ڵام یه‌کانگیر له‌گه‌ڵ بارودۆخی هه‌رێمه‌که‌ی بوو. سوسیالیزمی دێموکراتیک گرینگ‌ترین بیردۆزیی و په‌رتووکی "کوردستان و کورد" گرینگ‌ترین به‌رهه‌می رێبه‌ری گه‌لی کورد، دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملووه.
عه‌بدولـڕه‌حمان قاسملوو له سه‌رده‌می منداڵی‌دا
عه‌بدوڵـڕه‌حمان قاسملوو له شه‌وی یه‌ڵدای ساڵی 1309ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ 22ی دێسامبری 1930ی زایینی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی مڵکداری ده‌وڵه‌مه‌ند و له یه‌کێک له گونده‌کانی سه‌ربه شاری ورمێ چاوی به ژیان هه‌ڵێنا.
دوکتور قاسملوو لە سەردەمی لاوی‌دا
دوکتور قاسملوو و خۆشکە نەسرینی هاوسەری
قوناغه‌کانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له شاری ورمێ و پاشان له تاران کۆتایی پێهێنا. هێشتا مێرمنداڵێک بوو که له‌گه‌ڵ پرسه سیاسییه‌کان ئاشنا بوو و بیری ئازادیخوازانه له زه‌ینیدا بیچمی گرت.
دوکتور قاسملوو له‌م پێوه‌ندییه له په‌رتووکی "چل ساڵ خه‌بات له پێناوی ئازادی" له لاپه‌ڕه‌ی 62 ــ 61دا پاش باس کردن سه‌باره‌ت به سه‌ردانی 30 که‌س له داژدهداران و به‌رپرسانی خێڵه کورده‌کان بۆ "باکوو" له‌سه‌ر بانگهێشتی ده‌وڵه‌تی سۆڤیه‌ت، ده‌نووسێت:
"هه‌رچه‌نده من ئه‌و کات ته‌مه‌نم یازنزه ساڵ بوو، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک زۆربه‌ی منداڵانی ئه‌و کات سیاسه‌ت سرنجی راکێشام. باوکی من یه‌کێک له ئه‌ندامانی ئه‌و هه‌یئه‌ته بوو. له بیرمه کاتێک باوکم له باکوو گه‌ڕایه‌وه چه‌ند فه‌رده قه‌ند و تفه‌نگێکی تاپڕی له‌گه‌ڵ خۆی هێنابوو. وا دیار بوو که رووسیه‌کان قه‌ند و تفه‌نگیان وه‌کوو دیاری به تێكـڕای ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت دابوو. به‌تایبه‌ت قه‌ند بایه‌خی زۆر بوو. چونکه له‌و سه‌رده‌مه له ئێران‌دا گران بوو و ده‌ست نه‌ده‌که‌وت. ئه‌و کاره بۆ من زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو. له بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌دا براکانم مامۆزاکانم که له من گه‌وره‌تر بوون، باسیان له‌وه ده‌کرد که باوکم هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سی دیکه چۆته باکوو هه‌تا ماف و ئازادیی کورده‌کان وه‌ربگرن. هه‌ر بۆیه راشکاوانه له باوکمم پرسی؟ ئه‌دی مافی کوردان چی لێهات؟".
سه‌ره‌تای چالاکی سیاسیی دوکتور عه‌بدوڵـڕه‌حمان قاسملوو
عه‌بدوڵـڕه‌حمان قاسملوو له ساڵی 1324ی هه‌تاوی، چالاکییه سیاسییه‌کانی خۆی به دامه‌زراندنی یه‌کیه‌تیی لاونی دێموکراتی کوردستان له شاری ورمێ ده‌ست پێ‌کرد.
له ساڵی 1325ی هه‌تاوی کۆماری کوردستان له مه‌هاباد رووخا. هه‌ر بۆیه عه‌بدوڵـڕه‌حمان قاسملوو بۆ درێژه‌دان به خوێندن چووه تاران و له ساڵی 1327 چووه پاریس پێته‌ختی وڵاتی فه‌ڕانسه. گه‌یشتنی دوکتور عه‌بدوڵـڕه‌حمان قاسملوو هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ته‌قه کردن له شا له دانشگای تاران (15ی رێبه‌ندان 1327ی هه‌تاوی) که بووه هۆی له ناوچوونی ئازادییه دێموکراتییه‌کان له سه‌رانسه‌ری ئێران.
به‌م بۆنه‌وه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌ربڵاو له‌لایه‌ن خوێندکارانی ئێرانی له پاریس به‌ڕێوه‌چوو، که تێیدا دوکتور عه‌بدوڵـڕه‌حمان قاسملوو له دژی شا ئاخاوتنێکی توندی پێشکه‌ش کرد و له ئاکامدا خوێندکاران نامه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تییان بۆ حه‌مه‌ره‌زا شا نارد.
دوکتور عه‌بدوڵـڕه‌حمان قاسملوو خوێندکارێکی ئازادیخواز
ئاخاوتنه‌کانی دوکتور عه‌بدوڵـڕه‌حمان قاسملوو بووه هۆی گوشاری باڵوێزخانه‌ی ئێران له پاریس بۆ سه‌ر حکوومه‌تی ئه‌و وڵاته. هه‌ر بۆیه دوکتور عه‌بدوڵـڕه‌حمان قاسملوو به ناچار پاریسی به‌جێ هێشت و وه‌کوو یه‌که‌مین بوورسیه‌ی ئێرانیی "یه‌کیه‌تیی نێوده‌وڵه‌تیی خوێندکاران" چووه شاری پراگی پێته‌ختی وڵاتی چێکسلۆڤاکی.
له‌و ماوه‌یه‌دا که‌له له فه‌ڕانسه بوو به هاوکاریی چه‌ند خوێندکارێکی دیکه‌ی کورد، "ئه‌نجومه‌نی خوێندکارانی کورد"یان له ئورووپا دامه‌زراند.
له‌و ماوه‌یه‌دا که‌له "پراگ" خه‌ریکی خوێندن بوو له یه‌کیه‌تیی نێوده‌وڵه‌تیی خوێندکاران چالاکیی ده‌نواند. ساڵی 1330 به نوێنه‌رایه‌تیی خوێندکارانی ئێرانی له دووهه‌مین کۆنگره‌ی ئه‌و رێکخراوه له شاری پراگدا به‌شداریی کرد.
گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران و رووخانی ده‌وڵه‌تی موسه‌دیق
له ساڵی 1331 له سه‌رده‌می حکوومه‌تی میللی موسه‌دیق، دوکتور عه‌بدوڵـڕه‌حمان قاسملوو پاش ئه‌وه‌ی که له زانینگه‌ی پراگ توانیی لیسانسی زانسته کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کان وه‌ربگرێت، گه‌ڕایه‌وه ئیران.
له‌و کاته‌دا له نێوان دوو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی تووده‌ی ئێران یه‌کیه‌تیی ته‌شکیلاتی بوونی هه‌بوو. دوکتور قاسملوو پاش شه‌ش مانگ چالاکی له تارانه‌وه گه‌ڕایه‌وه مه‌هاباد و له‌وێدا به‌رپرسایه‌تیی حیزبی خۆی وه ئه‌ستۆ گرت:
پاش کووده‌تای 28ی گه‌لاوێژی 1332ی هه‌تاوی به ناچار خه‌باتی نهێنیی خۆی له تاران و کوردستان ده‌ست پێ‌کرد.
له‌و ماوه‌یه‌دا دوکتور قاسملوو سه‌رپه‌رستیی رۆژنامه‌ی کوردستان، ئۆرگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی له ئه‌ستۆ بوو که ته‌نیا پێنج ژماره‌ی به شێوه‌ی وه‌شێراو لێ بڵاو ببووه‌وه. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا بوو کۆمیته‌یه‌کی سه‌رانسه‌ریی له‌مه‌ڕ چالاکیی حیزبی دێموکراتی کوردستان به سه‌رپه‌رستی خۆی دامه‌زراند.
له پراگه‌وه هه‌تا به‌غداد
دوکتور عه‌بدوڵـڕه‌حمان قاسملوو پاش پێنج ساڵ خه‌بات و چالاکی سیاسی له ئێران و به‌تایبه‌ت له کوردستان، بۆ جارێکی دیکه گه‌ڕایه‌وه چێکسلۆڤاکی.
له ساڵی 1337 پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی عێراق و گه‌شه‌ی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌رستی له کوردستانی عێراق، هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامی دیکه حیزب، هه‌وڵیان دا وێـڕای نیشته‌جێ بوون له خاکی عێراق، رێکخراوه‌کانی حیزب له ناوخۆی وڵات ببووژێننه‌وه.
ساڵی 1341ی هه‌تاوی دوکتور عه‌بدوڵـڕه‌حمان قاسملوو له زانستگه‌ی پراگ پله‌ی دوکتۆرای رشته‌ی زانستی ئابووریی وه‌رگرت و هه‌تا ساڵی 1349 له‌و زانستگایه‌دا وانه‌کانی "ئابووریی سه‌رمایه و ئابووری سوسیالیستی و بیردۆزیی گه‌شه‌ی ئابووری"ی گوته‌وه.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا دوکتور عه‌بدوڵـڕه‌حمان قاسملوو چه‌ندین په‌رتووکی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کێشه‌ی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی نووسیوه که ناسراوترینیان کۆپه‌ڕی "کوردستان و کورد"ه.
ده‌قی سه‌ره‌کیی کۆپه‌ڕی کوردستان و کورد به زمانی چێکی نووسراوه و هه‌تا ئێستا به زمانه‌کانی ئینگلیزی، سلۆڤاکی، له‌هستانی، عه‌ربی، فارسی و کوردی وه‌رگێڕدراوه و چه‌ندین به‌شیشی به زمانی فه‌ڕانسه‌وی پاچه‌ڤه و بڵاو کراوه‌ته‌وه.
دوکتور عه‌بدوڵـڕه‌حمان قاسملوو شاره‌زایی ته‌واوی له‌سه‌ر زمانه‌کانی کوردی، فارسی، تورکی، عه‌ره‌بی، فه‌ڕانسه‌وی، ئینگلیزی، چێکی و رووسیی بووه و هه‌تا راده‌یه‌ک ئاشنایی له‌گه‌ڵ زمانه‌کانی ئاڵمانی و ئسلاو هه‌بووه.
سه‌ره‌تای 18 ساڵ خه‌باتی زێـڕین
ساڵی 1349ی هه‌تاوی، پاش ده‌رکرانی به‌یاننامه‌ی 11ی مارس و رێککه‌وتنی رێبه‌رانی بزاڤی کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته، ده‌ره‌تانی چالاکیی سیاسی له کوردستان ئێران رووی له زیاد بوون کرد.
له‌م نێوانه‌دا دوکتور عه‌بدوڵـڕه‌حمان قاسملوو له ئورووپاوه گه‌ڕایه‌وه و به هاوڕێیه‌تیی چه‌ند ئه‌ندامێکی حیزبی، به‌رپرسایه‌تیی بووژانه‌وه‌ی رێکخراوه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی وه ئه‌ستۆ گرت.
له کۆنفرانسی سێیه‌می حیزب که‌له جۆزه‌ردانی 1350ی هه‌تاوی به‌ڕێوه‌چوو، دوکتور عه‌بدوڵـڕه‌حمان قاسملوو وه‌کوو ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران هه‌ڵبژێردرا و پاش ئه‌وه له تێکـڕای کۆنگره‌کانی حیزب وه‌کوو سکرتێر هه‌ڵبژێردراوه.
دوکتور عه‌بدوڵـڕه‌حمان قاسملوو بۆ هه‌ژده ساڵ وه‌کوو رێبه‌رێکی لێهاتوو و کارامه به‌رپرسایه‌تیی یه‌که‌می ئیداره‌ی حیزبی رێبه‌ری کرد.
دوکتور عه‌بدوڵـڕه‌حمان قاسملوو رێکه‌وتی 22ی پووشپه‌ڕی ساڵی 1368 له کاتێکدا که بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی پرسی کورد له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له نوێنه‌رانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له ڤییه‌ن وتووێژی ده‌کرد، له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵلای قادریئازهر، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکرات، به‌ده‌ستی نوێنه‌رانی رێژیمی ئیسلامی شههیدا کرا. له‌م تیرۆره ناجوانمێرانه‌یه‌دا دوکتور فازڵ رهسووڵيش کوردی باشوورى و مامۆستای زانکۆ له ڤییه‌ن، به ده‌ستی تیرۆریسته‌کان شههیدا کرا.