هەینی - 7ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

فەلاح مستەفا

فەلاح مستەفا بەکر لەدایکبووی 1964ی‌ هه‌ولێری‌ باشووری‌ كوردستانه‌.

بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی لە کۆلێژی ئاداب لە زانکۆی موسڵ بەدەست هێناوە لە ساڵی 1986.

بڕوانامەی ماستەری لە بواری پەرەپێدانی جیهانی سێ لە زانکۆی باس لە بەریتانیا بەدەست هێناوە لە ساڵی 1995.

فەلاح مستەفا دیبلۆمی لە کۆلێژی کەنەدی بۆ حوکمڕانی لە زانکۆی هارفارد لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە بواری بەڕێوەبردنی حکومەت بەدەست هێناوە لە ساڵی 2001.

ماوەی چەند ساڵێک ئەندامی مەکتەبی ناوەندی پەیوەندیە گشتیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، دواتر لە ساڵی 1996 بوو بە جێگری سەرپەرشتیاری مەکتەب.

لە کابینەی سێیەم پۆستی بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاودێری پێسپێردرا. و لە کابینەی چوارەمی حکومەت پۆستی وەزیری هەرێمی پێ سپێردرا.

لە کابینەی پێنجەم بە پلەی وەزیر بووە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم.

لە کابینەی شەشەم دووبارە بەرپرسیارێتی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پێ سپێردراوە بە پلەی وەزیر.

فەلاح مستەفا ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانییە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌