کۆی دەنگەکان
0
فه‌رهاد سه‌نگاوی
فه‌رهاد حه‌مه ساڵح كه‌ریم ناسراو به فه‌رهاد سه‌نگاوی له ساڵی 1965 له‌ناحیه‌ی سه‌نگاوی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك له باشووری كوردستان له‌دایك بووه.
فه‌رهاد زۆرتر وه‌ك بێژه‌ر ناوبانگی ده‌ركردووه.
له‌ساڵی 1978 په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان كردووه و ساڵی 1980 بووه‌ته پێشمه‌رگه.
له‌ساڵی 1981 چووه‌ته بواری راگه‌یاندن له ناوزه‌نگ و له‌ماوه‌ی ساڵانی هه‌شتاكان له‌ڕادیۆی گه‌لی كوردستان بێژه‌ر بووه.
له چه‌مچه‌ماڵ قۆناغی ناوه‌ندی ته‌واوكردووه.
فه‌رهاد سه‌نگاوی له‌ماوه‌ی ژیانیدا سێ جار زیندانی كراوه.
له‌ساڵی 1982 ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌نگاو رووخێندراوه و دوای ئه‌نفاله‌كان رووی له هه‌نده‌ران كردووه.
له زانكۆ بڕوانامه‌ی دبلۆمی هونه‌ری راگه‌یاندنی وه‌رگرتووه. هه‌ر له‌وماوه‌یه به‌شی كۆمه‌ڵناسی له‌دانیمارك ته‌واوكردووه.
فه‌رهاد سه‌نگاوی له 2013 وه‌ك په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
په‌رله‌مانتاری خولی چواره‌م بووه و ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ بووه.
زمانه‌كانی فارسی و عه‌ره‌بی و به‌شێك له‌زمانی دانیماركی ده‌زانێت.