پێنجشەممه - 6ی بەفرانباری 2724

کۆی دەنگەکان

6

فەرسەت سۆفی

فەرسەت سۆفی عەلی، لە ساڵی 1978 لە گوندی گەزنەی سەر بە قه‌زای‌ چۆمان له‌ باشووری‌ كوردستان له‌دایك بووه‌.

 پارێزگاری پارێزگای هەولێر بوو.

خێزاندار بوو و خاوەنی دوو کوڕ و دوو كچ و هەروەها دانیشتووی هەولێر بوو.

 فەرسەت سۆفی بڕوانامەکانی ماستەر و دکتۆرای لە یاسای گشتی لە زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر بەدەستهێناوە.

 لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان پەرلەمانتار بووە و هەروەها مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بووە.

 فەرسەت سۆفی ئەندامی لیژنەکانی ده‌سته‌ی راوێژكاری یاسایی له‌ دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و لیژنەی نووسینەوەی دەستوری هەرێمی کوردستان و ئەندامی لیژنەی باڵای چاکسازی لە هەرێمی کوردستان و هەروەها سەرۆکی لیژنەی کاتی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بووە.

 لەسەر ئاستی کاری حزبیش ئەندامی شاندی دانوسانکاری پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە.

ساڵی‌ 2019 بوو به‌ پارێزگاری‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر، به‌ڵام له‌ ساڵی‌ 2020 به‌هۆی‌ ڤایرۆسی كڕۆناوه‌ كۆچی‌ دوایی‌ كرد.

پارێزگاری هەولێر لە ماوەی دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری هەولێر چەندین کار و پرۆژەی گرنگی لە هەولێر و قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری ئەو پارێزگایە ئەنجامداوە. دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناش بەردەوام رێنمایی بڵاودەکردەوە و بە خەڵکی دەگوت کە دەبێت خۆتان بپارێزن و دووربن لە شوێنی قەرەباڵخ.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌