پێنجشەممه - 6ی بەفرانباری 2724

کۆی دەنگەکان

0

فازل میرانی‌

فازل میرانی‌ له‌دایكبووی‌ 1948 له‌ موسڵ‌، سیاسه‌تمه‌دارێكی‌ باشووری‌ كوردستانه‌.

به‌كالۆریۆسی‌ له‌ یاسا هه‌یه‌.

ساڵی‌ 1966 په‌یوه‌ست ده‌بێ‌ به‌ ریزه‌كانی‌ پارتی‌ دێموكراتی‌ كوردستان‌و 1967 ده‌بێته‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ پارتی‌.

1975 ده‌بێته‌ ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌.

له‌ نێوان ساڵه‌كانی‌ 1996-2001 وه‌زیری‌ نێوخۆ بووه‌.

له‌ ساڵی‌ 2004ـه‌وه‌ سكرتێری‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسى‌ پارتی‌ دێموكراتى كوردستانه‌.

فازل میرانی‌ جگه‌ له‌ زمانی‌ كوردی‌، شاره‌زای‌ زمانه‌كانی‌ عه‌ره‌بی‌، ئینگلیزی‌، توركی‌‌و فارسييه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌